چاویارنیوز _ “محەمەد سەڵاح” لە یارییە گرنگەکەی میسر بەرامبەر ئوسترالیا وەک باشترین یاریزانی یاریگا هەڵبژێردرا و دوای ئاستێکی سەرنجڕاکێش، جارێکی دیکە ڕۆڵی سەرەکی خۆی لە سەرکەوتنی فیرعەونەکاندا نیشان دا.
هەڵبژاردەی میسر لە یارییەکی سەخت و هەناسەبڕدا لە قۆناغی یەک شانزدەیەمی مۆندیالی 2026، ڕووبەڕووی ئوسترالیا بووەوە، دوای ئەوەی لە کۆتایی خولەکی 120دا بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوون، هەڵبژاردەی میسر بە لێدانی سزا بە ئەنجامی 4-2، بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیاندا سەرکەوتن بۆ قۆناغی یەک هەشتمی کۆتایی مۆندیال.
محەممەد سەڵاح بەهۆی پێکان لە ماسولکەکانیدا پێش یارییەکە لە دۆخێکی نادیاردا بوو، بەڵام هەر لە سەرەتاوە لە پێکهاتەی میسردا بوو و سەرەڕای فشارە توندەکانی بەرگریکارانی ئوسترالی، بە ئەزموون و سەرکردایەتییەکەی وەک هەمیشە سەرکردایەتی هێڵی هێرشی تیپەکەی کرد. هەروەها کاپتنی فیرعەونەکان لە لێدانی سزاکەدا بە هێمنی لێدانی سزاکەی گۆڕی بۆ گۆڵ و ڕۆڵێکی گرنگی لە سەرکەوتنی مێژوویی تیپەکەیدا بینی.
ئاستی سەڵاح بەدرێژایی یارییەکە، بەتایبەت لە خولەکەکانی کۆتایی و کاتی زیادکراودا، ڕێگەی بە میسر دا کۆنترۆڵی زیاتری یارییەکە بەدەستبهێنێت و هەلی مەترسیدار لەسەر گۆڵی ئوسترالیا دروستبکات. ئەزموونی بەرزی یاریزانه تەمەن 34 ساڵه له ساته گرینگەکاندا یەکێک بوو له هۆکاره سەرەکییەکانی هێشتنەوەی یاریزانه میسرییەکان.
دوای یارییەکە محەمەد سەڵاح وەک باشترین یاریزانی نێو یاریگا دەستنیشانکرا؛ شەرەفێک کە بەهای ئاستەکەی لە یەکێک لە گرنگترین پێشبڕکێکانی مێژووی تۆپی پێی میسردا نیشان دەدات. سەڵاح کە پێشتر ڕۆڵێکی دیار و بەرچاوی بینیبوو لە سەرکەوتنی فیرعەونەکان لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا، ئێستا بە ئاستێکی دیکەی لە درەوشاوەیی هەڵبژاردەکەی هەنگاوێک لە خەونی تۆمارکردنی مێژوو لە مۆندیالدا نزیکتر کردەوە.
ئێستا میسر بە گیانێکی بەرزەوە دەچێتە قۆناغی یەک هەشتمی کۆتایی و هیوادارە درەوشاوەیی محەمەد سەڵاح درێژە بە ڕەوتە مێژووییەکەی بدات لە مۆندیالی ٢٠٢٦دا؛ پاڵەوانێتییەک کە تیایدا کاپتنی فیرعەونەکان جارێکی تر سەلماندی کە تەنانەت بە پێکانیشەوە، هێشتا گرنگترین یاریزانە بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە گەورەترین پاڵەوانێتی تۆپی پێی جیهاندا.
No Comment! Be the first one.