چاویارنیوز _ دوای ئەوەی بەڕازیل بە تاڵیی لە مۆندیال دوورکەوتەوە، نەیمار بە چاوی پڕ لە فرمێسک و مەزاجێکی وێرانەوە وازهێنانی لە تۆپی پێی نیشتمانی ڕاگەیاند؛ بڕیارێک کە کۆتایی هاتنی یەکێک لە سەردەمە نیشتمانییە مشتومڕاوییەکانی تۆپی پێی بەڕازیلی بوو.
ئەستێرە تەمەن 34 ساڵەکە، لە دوایین یاریدا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر نەرویج گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام ئەم گۆڵە بەس نەبوو بۆ ئەوەی تیپەکەی تووشی شکست و دۆڕان نەبێت.
بەڕازیل سەرەڕای دەستپێکردنێکی ئومێدبەخش، لە سەرەتای قۆناغی یەک هەشتمدا لێدانی سزایەکی گرنگی لەلایەن ‘برۆنۆ گیمارش”ەوە لەدەستدا و ئەم دەرفەتە لەدەستچوو و بەتەواوی ڕێڕەوی یارییەکەی گۆڕی. دواتر ئێرلینگ هالاند بە درەوشاوەیی ئاسایی خۆی لە خولەکی ٧٩ گۆڵی بەڕازیلی کردەوە و لە ساتەکانی کۆتاییشدا، بە لێدانێکی سەرنجڕاکێش لە پشتی ناوچەی سزا، سەرکەوتنی نەرویج پشتڕاستکرایەوە.
لە گرتە ڤیدیۆییەکانی کۆتایی یارییەکەدا دەرکەوتووە کە نەیمار سەرەڕای شکستی تیپەکەی زەردەخەنەی بۆ گۆڵپارێزە نەرویجییەکە کردووە، دیمەنێک کە بە خێرایی لە سۆشیال میدیادا ڕەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە. هەندێک لە هاندەران ڕەفتاری ئەویان بەو شێوەیە دەزانی کە لەگەڵ بارودۆخی هەستیاری یارییەکەدا نەگونجێت.
نەیمار کە ئەمشەو ٨٠هەمین گۆڵی نێودەوڵەتی خۆی تۆمارکرد، بەڵام هێشتا جێگای جامێکی مۆندیال لە لیستەکەیدا بەتاڵە، ناوبراو بە دڵێکی پڕەوە وتی: “من هەموو هەوڵی خۆمم دا، بەڵام ئێستا هوموو شتێک کۆتایی هات”.
No Comment! Be the first one.