چاویارنیوز _دۆناڵد ترەمپ سەرۆککۆماری ئەمریکا سەبارەت بە کارتە سوورەکە دەڵێت؛ بەڵێ قسەم لەگەڵ ئینفانتیتۆ کرد و گوتم دادپەروەرانە نییە باشترین یاریزانی ئەمریکا بەبێ هیچ هۆکارێک بایکۆت بکرێت.
ترەمپ هەروەها ڕایگەیاندووە، زۆر باش لە وەرزش تێدەگات و ئەو ساتەوەختە بە هیچ شێوەیەک هەڵە نەبووە. ئەو وتی؛ کاتێک کارتی سوورم بینی، پێم وا نەبوو شتێکی گەورە بێت، بەڵام کاتێک بۆم دەرکەوت کە بایکۆت کراوە بۆ یاری داهاتوو، زۆر قورس بوو و پێموانییە دادپەروەرانە بێت بۆ یارییەک بایکۆت بکریت کە تا ئێستا یاریت نەکردبێت. بە تایبەتی کاتێک بڕیارە باشترین یاریزانی تیپەکە لەدەست بدەین. پێم وایە ئاستی ئەم ناوبژیوانە و ڕابردووی گوماناوی بوو. ئەگەر سەیری ڕابردووی بکەیت، سەرنجی هەندێک شت دەدەیت، بەڵام نامەوێت لەوە زیاتر بڕۆم چونکە دەکرێت ببێتە جێگای مشتومڕ و قسەوباس.
No Comment! Be the first one.