چاویارنیوز _ دوای شکستی میسر بەرانبەر ئەرجەنتین لە قۆناغی یەک هەشتمی مۆندیالدا، “مستەفا زیکۆ” بە توندی ڕەخنەی لە ناوبژیوانی یارییەکە گرت.
میسر سەرەڕای ئەوەی بە تۆمارکردنی دوو گوڵ پێشەنگی یارییرکری گرتووە دەست، سەرەنجام لە یەکێک لە یارییە ورووژێنەرەکانی ئەم قۆناغە ڕکابەرییەکانی مۆندیالدا بەجێما و لە پاڵەوانێتییەکە دوورخرایەوە.
مستەفا زیکۆ بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە ڕەخنەی لە ئاستی ناوبژیوان گرت دوای ئەوەی میسر لە قۆناغی یەک هەشتمی مۆندیالی 2026بە ئەنجامی 3-2 بەرامبەر ئەرجەنتین دۆڕا.
زیکۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی فیفا وتی: کاری ناوبژیوان دادپەروەرانە نەبوو، هەر لەسەرەتای یارییەکەوە ڕوون بوو کە لایەنگری دەکرد و ڕێگەمان پێنادات بە دوو گۆڵ لە ئەرجەنتین ببەینەوە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا بە داخەوە وتی: ناوبژیوان خەونی نەتەوەیەکی لەناوبرد و هەوڵەکانی ئێمەی لەناوبرد بە درێژایی یارییەکە، خودا بەسە بۆ ئێمە و ئەو باشترین پارێزەوە.
یاریزانە میسرییەکە هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، دەمەوێت پیرۆزبایی لە ئەرجەنتین بکەم بەبۆنەی بردنەوەی پاڵەوانێتییەکە، ئەم جامە بۆ ئەوانە، گرنگ نییە، داوای لێبوردن لە گەلی میسری دەکەم، ویستمان دڵخۆشتان بکەین و تا دوا سات شەڕمان کرد و هەوڵمان دا بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.
No Comment! Be the first one.