چاویارنیوز _ کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین وتی؛ یاریی بەرامبەر بە میسر لە مۆندیالدا جارێکی دیکە شانازی و کارەکتەر و ئیرادەی ئێمەی نیشان دا.
لیۆنێل مێسی دوای ئەوەی ئەرجەنتین گەیشتە قۆناغی یەک چوارەمی کۆتایی جامی جیهانی 2026 بە بردنەوەیەکی 3-2 لە میسر، وتی: ئەگەر ڕاستگۆ بم، زۆر دڵخۆشم کە سەرکەوتنمان بەدەستهێنا، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە چۆن ئەنجاممان دا. کاتێک یارییەکە 2-0 بوو، زۆر قورس بوو بۆمان. بەڕاستی جێگەی سەرنج بوو کە توانیمان یارییەکە بگۆڕین و ئەمە مۆندیالە؛ هەموو یارییەکان بەو شێوەیەن و هەموو شتێک زۆر نزیکە بەڕاستی دڵخۆشم.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەوە ڕزگاربوونێکی گەورە بوو بۆ هەموومان، بە لەبەرچاوگرتنی شێوازی یارییەکە، گەڕانەوە ئاسان نییە لە دۆڕانێک بە ئەنجامی 2-0. بەڵام وەک هەمیشە دەڵێم ئەم کۆمەڵەیە هەرگیز وازناهێنن و تا کۆتایی بەردەوام هەوڵدەدەن. کاپتنی ئەرجەنتین دەڵێت: بەختمان باش بوو کە لە سەرەتاوە گۆڵێکمان تۆمارکرد (کریستیان ڕۆمیرۆ) و هێشتا کاتێکی تەواومان هەبوو بۆ ئەوەی لە هەمان 90 خولەکدا یارییەکە بگۆڕین، ئەوەی ئەم تیپە کردی باوەڕپێنەکراو بوو. زۆر دڵخۆشم کە خەڵک هێشتا دەتوانن چێژ لە سەیرکردنمان وەربگرن. هیوادارم لەسەر ڕێگاکەمان بەردەوام بین.
مێسی کە لە یارییەکەدا لێدانی سزای لەدەست دا، وتی: بەڕاستی توڕە بووم و ناڕەحەت بووم لەو لێدانە سزایە، زۆر ئازاری دام کە لێدانە سزایەکی تر لەدەست بدەم، ئەگەر ئەو لێدانەم تۆمار بکردایە، یارییەکە دەگۆڕا، ئاستێکی باشمان هەبوو و جگە لەو لێدانە سزایە، چەند هەلێکی دیکەی ڕوونمان هەبوو، بەڵام گۆڵپارێزەکە چەند سەیڤێکی نایابی کرد.
مێسی ئاماژەی بەوەشکردووە، خۆشبەختانە دواجار چانسی قەرەبووکردنەوەم بۆ ڕەخسا، هەستێکی زۆر تایبەتە کە بتوانم یارمەتی ئەم تیپە بدەم دوای ئەوەی ڕوویدا، ئەم یارییە نموونەیەکی دیکەی شانازی و کارەکتەر و ئیرادەی ئەم تیپە بوو و منیش شانازی پێوە دەکەم.
No Comment! Be the first one.