چاویارنیوز _ لێدوانە مشتومڕاوییەکانی ماریانۆ ڕاخۆی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسپانیا سەبارەت بە هەڵبژاردەی فەرەنسا بە بەردەوامی کاردانەوەی بەرفراوانی لێدەکەوێتەوە.
ڕاخۆی، کە لە سەروبەندی یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٦ی نێوان ئیسپانیا و فەرەنسا ڕایگەیاندبوو، فەرەنسا تیپێکی زۆر ئاست بەرزی هەیە، بەڵام هیچ یاریزانێکی فەرەنسی تیایدا نییە، ئێستا ڕووبەڕووی ڕەخنەی یەکێک لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بووەتەوە.
بۆرخا ئیگلیسیاس هێرشبەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ DAZN، سەرسوڕمانی خۆی لەم لێدوانانە دەربڕی و وتی: بەڕاستی سەرسام بووم بە بیستنی ئەم قسانە، سەیرە کە هێشتا ڕووبەڕووی ئەم بۆچوونانە دەبینەوە.
ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر گرنگی فرەچەشنی کولتووری، زیادی کرد: هەریەک لە ئێمە لە شوێنێکەوە هاتووین و تایبەتمەندی تایبەتی خۆمان هەیە، پێموایە ئەم جیاوازی و فرەچەشنییە گەورەترین سەرمایەی وڵاتەکەمانە.
ئیگلیسیاس هەروەها ئاماژەی بە پێکهاتەی هەڵبژاردەی فەرەنسا کرد و وتی: فەرەنسا وڵاتێکی دەوڵەمەندە بەهۆی بوونی کەسانێک کە ڕەچەڵەک و بنەچەی جیاوازیان هەیە، دڵگران بووم بە بیستنی ئەو جۆرە قسە و باسانە. ڕەنگە ڕاجۆی مەبەستی هیچ شتێکی خراپ نەبێت، بەڵام پێموایە پێویستە زیاتر وریا بێت لە دەربڕینی ئەو جۆرە پرسانەدا.
No Comment! Be the first one.