چاویارنیوز _ سیاسەتی نوێی سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی تووشی شۆک کرد.
“کاتی خەرجکردن کۆتایی هاتووە” ئەمە ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکەی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی تەمووزی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانییە سەبارەت بە سیاسەتی نوێی سعودیە لە وەرزی نوێی تۆپی پێدا، ئەمەش هەواڵێکی ناخۆشە بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەفسانەی پورتوگالی.
بەگوێرەی خەمڵاندی ڕاپۆرتی میدیایی بەریتانیا، بڕیارە سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە تێچووی کڕینی یاریزانە بیانییەکان بۆ چارەکێک کەم بکاتەوە.
ڕۆناڵدۆ ساڵانە 200 ملیۆن دۆلار لە یانەی نەسر داهاتی هەیە. ئەفسانە پورتوگالییەکە لەم دواییانەدا گلەیی لە نەبوونی یاریزانە بیانییەکان بۆ تیپەکەی کرد.
قەیرانی دارایی یانەی نەسر تا ئاستێک پێشکەوتووە کە یانەی ڕیاز مانگی ڕابردوو نەیتوانی مووچەی یاریزانەکانی خەرج بکات.
بەڵام سیاسەتە نوێیەکەی سعودیە کە بەشێوەیەکی بەرچاو بودجەی تۆپی پێ کەمدەکاتەوە، بە جۆرێک لە جۆرەکان پڕۆژەی ڕۆناڵدۆی بۆ بەهێزکردنی نەسر ڕووبەڕووی ئاستەنگی کردووەتەوە و لە لایەکی دیکەشەوە بەهۆی پاشەکەوتکردنی پارەی یانەکانەوە، ئەم ئەستێرە بیانیانە چیتر ناتوانن وەک جاران لە سعودیە پارە بەدەست بهێنن و خەرجی بکەن.
ڕۆناڵدۆ بەتەنها زیاتر لە نیوەی بودجەی نەسری خستە گیرفانی خۆیەوە، ئەوا ئێستا لەگەڵ کەمکردنەوەی بودجەی وەرزی داهاتوو، نەسر هیچ ڕێگەیەکی تری نییە بۆ ڕاکێشانی یاریزانی نوێ جگە لە کەمکردنەوەی مووچەی ئەو ئەستێرە پۆرتۆگالییە.
هەواڵێکی ناخۆش لە سعودیەوە بۆ ڕۆناڵدۆ!
قەیرانی دارایی یانەی نەسر تا ئاستێک پێشکەوتووە کە یانەی ڕیاز مانگی ڕابردوو نەیتوانی مووچەی یاریزانەکانی خەرج بکات
No Comment! Be the first one.