چاویارنیوز – لەلێژنەی دارایی میوانداری سەرۆکی دەستەی گومرگی حکومەتی فیدڕال کرا بەمەبەستی دوو پرسیاری سەرەکی :
یەکەم : ئایا داهاتی سالانەی (٢٠٢٣ـ٢٠٢٤ـ٢٠٢٥) چەند بوەو جێبەجێکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا چەند کاریگەری هەبوە لەسەر زیادکردنی داهاتی گورمگی .
دووەم : قەبارەی هاوردەی ئەو سێ ساڵە لەکالاو کەل وپەل چەندەو لێخۆشبوون لە رەسمی گومرگ چەند بوە بۆماوەی ئەم (٧) مانگە .
یەکەم : داهاتەکان لە ٢٠٢٣ بڕی ٨٠٠ ملیار دینار
لە ٢٠٢٤ بڕی ٢ ترلیۆن و ١٤٥ ملیارد دینار
لە ٢٠٢٥ بری ٢ ترلیۆن و ٦٠٠ ملیار دینار
لە(٧) مانگی ٢٠٢٦ دا بری ٢ ترلیۆن و ١٠٠ ملیار دینار داهاتی گومرگی بەدەست هاتوە واچاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ساڵ بگاتە نزیکەی (٥) ترلیۆن دۆلار
کەواتە سیستەمی ئەسیکۆدا کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەزیادکردی داهات و کەمکردنەوەی دزی و گەندەلی و هەرێمیش تائێستا ئامادە نییە جێبەجێی بکات لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:
١ـ هەرێم حەزی بەشەفافیەت نییە و گرفتی گەورەی لەگەڵی هەیە
٢ـ هەرێم بەکاری ناهێنێت بۆ ئەوەی پشکی کۆمپانیاکانی نەفەوتێت و بەردەوام بن لەدزی و گزی
٣ـ هەرێم جێبەجێی ناکات تا هیچ دەزگایەکی چاودێری نەتوانێت لێپرسینەوەی لێبکات
سەبارەت بەقەبارەی هاوردەی ئەو سێ ساڵە و لێخۆش بوونە گومرگیەکان بەم شێوەیە بوە:
لەساڵی ٢٠٢٤ بری هاوردە تەنها بایی ٢١ ترلیۆن دینار کاڵاو کەل و پەل هاوردەکراوە
لەساڵی ٢٠٢٥بری هاوردە بایی ٤٥ ترلیۆن دینار کاڵاو کەل و پەل هاوردەکراوە.
لە (٧) مانگی ٢٠٢٦ بڕی هاوردە بایی ٢٥ ترلیۆن دینار کاڵاو کەل پەل هاوردەکراوە.
بەڵام تەنها رێگە پێدان و لێخۆش بوون لەگومرگ بۆ ماوەی ئەم (٧) مانگە بڕەکەی (٨٤٦) ملیار دیناربووە
کەلێژنەی دارایی بڕیاریدا لەڕێگەی پرۆژە یاسایەکەوە چاوبخشێنرێتەوە بەو لێخۆش بونانەدا کە هەنێکیان رێکەوتنی نێودەوڵەتین .
لەکاتێکدا ئەمژمارانە هەن وەزیر و پەرلەمانتارو وەکیل وەزیر راوەدوودەنرێن لەسەر دزی و گەندەڵی
هەرێم دەتوانێت پێمان بڵێت :
داهاتی ساڵانەی گومرگ چەندەو چۆن خەرج دەکرێت
هاوردەی کاڵاو کەل و پەڵ ساڵانە چەندە
بڕی لێخۆش بونەکان لەکۆمپانیا حیزبیەکان چەندەو چۆنە
بۆیە کاتێک دەڵێن ئێوە بەکەڵکی حکومەتداری نایەن خیش دەکەن و باسی چاکسازیشمان پێدەفرۆشنەوە
No Comment! Be the first one.