چاویارنیوز _ لیۆنێل سکالۆنی جارێکی تر گریا لەکاتێکدا کە باسی یاری کۆتایی مۆندیالی کرد.
سەرۆکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای گەڕانەوەی لە مۆندیالی 2026 و لە ئاهەنگی پێشوازیکردن لە زێدی خۆی، شاری پۆجاتۆ، جارێکی دیکە گریا و جەختی لەوە کردەوە کە دۆڕانی یاریی کۆتایی بەرامبەر ئیسپانیا هێشتا زۆر بە ئازارە بۆی. پێشتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای یاری کۆتایی نەیتوانیبوو فرمێسکەکانی خۆی ڕابگرێت.
سکالۆنی لە شاری پۆجاتۆ کە دەکەوێتە پارێزگای سانتافی، لەلایەن جەماوەرێکی زۆرەوە پێشوازی لێکرا و سەدان کەس کۆبوونەوە بۆ پێشوازیکردن، بەڵام ڕاهێنەری ئەرجەنتین نەیتوانی کۆنترۆڵی هەستەکانی بکات کاتێک باسی لەدەستدانی نازناوی پاڵەوانێتی دەکرد.
ناوبراو لە وتارەکەیدا وتی: نەمانتوانی ببینە پاڵەوان، دەزانین بۆ دڵخۆشکردنی گەلەکەمان یاری دەکەین و هەر بۆیەش ئەم شکستە زۆر ئازارمان دەدات.
سکالۆنی لە درێژەی قسەکانیدا بە ڕاشکاوانە دان بەوەدا دەنێت کە هەندێک جار سەردەکەویت و هەندێکجاریش دەدۆڕێیت، دەبێت قبووڵی بکەین کە ئیسپانیا باشتر یاریی کردووە و ئەوەش، ئێمە باشتر دەکات.
ڕاهێنەری ئەرجەنتین جەختی لەوە کردەوە کە تیپەکەی تا کۆتایی شەڕی کردووە و وتی: “هەستمان هەمیشە وەک یەکە؛ کاتێک شتەکان بەو شێوەیە ناڕۆن کە ئێمە دەمانەوێت، تا کۆتایی شەڕ دەکەین. ئێمەی ئەرجەنتینی دەبێت قبووڵی بکەین کە یاریزانی بەرامبەریش یاری دەکات و لەوانەیە ئەوانیش لە تۆ باشتر بن، لە هەرحاڵدا ئێمە یارییەکەمان زۆر قورسمان کرد بۆ ئیسپانیا”.
No Comment! Be the first one.