چاویارنیوز _ لە کاتێکدا بەشداری عێراق لە مۆندیالی ٢٠٢٦ بە ئەنجامێکی نائومێدکەر کۆتایی هات، فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی گراهام ئارنۆڵد سەرۆکی ڕاهێنەرەکەی لەوێدا بمێنێتەوە.
ڕاپۆرتەکانی بەغدا ئاماژە بەوە دەکەن کە دانوستانەکان بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی ڕاهێنەری ئوسترالی چووەتە قۆناغێکی گرینگ و ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زۆر بەرزە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێ عێراق، کۆبوونەوەکانی پەیوەست بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکە لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵا، لەنێویاندا یونس مەحمود (سەرۆکی فیدراسیۆن) و تیمێکی شارەزا ئەنجامدراون. سەرەڕای شکستی عێراق لە مۆندیال (گرووپی نۆیەم) و دانانی لە خوارەوەی ڕیزبەندییەکە، فیدراسیۆنەکە جەخت لەسەر ڕۆڵی سەرەکی ئارنۆڵد دەکاتەوە لە مێژووی تۆپی پێی وڵاتەکەدا؛ ڕاهێنەرێک لە پاش ٤٠ ساڵ توانی هەڵبژاردەی عێراق لە گەورەترین پاڵەوانێتی تۆپی پێی جیهاندا بەشدار بکات.
سەرچاوەکانی نزیک له یەکێتی تۆپی پێی عێراق ڕایانگەیاند که هەڕدوولا له سەڕ ستراتیژێکی هاوبەش بۆ ئایندەی هەڵبژاردەکه ڕێککەوتوون: “لاوکردنەوه و ڕێکخستنەوەی تیپەکه “. ئامانجی سەرەکی بریتییە لە زاڵبوون بەسەر ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییە و ئەنجامدانی گۆڕانکاری بنەڕەتی لە پێکهاتەکەدا. ئەگەر لە ٣-٤ ڕۆژی داهاتوودا ڕێککەوتنەکە یەکلایی بکرێتەوە، ئارنۆڵد ئەرکە نوێیەکەی نەک تەنها وەک پاڵەوانیسەرکەوتن بۆ مۆندیال، بەڵکو وەک ڕاسپاردەی ئاوەدانکردنەوەی تۆپی پێی عێراق دەستپێدەکات.
No Comment! Be the first one.