چاویارنیوز _ بەگوێرەی میدیای ئیسپانی مارکا، یانەی ڕیال مەدرید هێشتا ئارەزووی گواستنەوەی ڕۆدری ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی دەکات، بەڵام جیاوازییەکی بەرچاوی نێوان هەردوو یانەکە لەسەر کرێی گواستنەوەی یاریزانان وایکردووە ئەگەری دانوستانەکان ببێتە تەحەدا.
بەگوێرەی سێرجیۆ ڤالێنتین، کارگێڕانی یانەی ڕیال مەدرید پێیان وایە کە مانچستەر سیتی داوای بڕی نزیکەی ٨٠ ملیۆن یۆرۆ یان زیاتریش دەکات بۆ ئەوەی ڕەزامەندی ڕۆدری دەربکات. ئەمەش لە کاتێکدایە کە کارگێڕانی یانە مەدریدییەکان بەهای ئەم گواستنەوەیەیان بە کەمتر هەڵسەنگاندووە و پلانیان هەیە ئۆفەرێکی نزیکەی ٦٠ ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی بکەن.
ڕیال مەدرید هێشتا ڕۆدری بە یەکێک لە بژاردە گرنگەکان دەزانێت بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی و هیوادارە هەلومەرجی ئەم گواستنەوەیە بڕەخسێنێت. لەلایەکی دیکەوە یانەی مانچستەر سیتی بەباشی ئاگاداری بەهای تەکنیکی و ڕۆڵی سەرەکی یاریزانە ئیسپانییەکە لە پێکهاتەی تیپەکەدایە و لەبەر ئەم هۆکارەش ئامادەنین بە ئاسانی ڕازی بن بە ڕۆشتنی. بۆیە پێشبینی دەکرێت هەر دانوستانێکی نێوان هەردوو یانەکە ئاڵۆز و کات بەفیڕۆدەر بێت.
یاریزانە ئیسپانییەکە وەرزی ڕابردوو 37 یاری لەگەڵ مان سیتی ئەنجامدا و توانی 2 گۆڵ و 1 ئەسیست تۆمار بکات. هەروەها ڕۆدری توانی تێکڕای ڕیزبەندی ٧.٣ بەدەستبهێنێت.
No Comment! Be the first one.