چاویارنیوز _ لیڤەرپوول هێشتا بەدوای ئەوەدایە هێڵی هێرشەکانی بەهێزتر بکات دوای ڕۆیشتنی محەمەد سەڵاح، هاوکات لەگەڵ “برادلی بارکۆلا”، “فرانسیسکۆ کۆنسێیکاو” بووەتە یەکێک لە بژاردە جدییەکانی یانەکە.
بارکۆلا هێشتا وەک ئامانجی سەرەکی لیڤەرپوول ماوەتەوە، بەڵام پاریس سانجێرمان داوای نزیکەی 170 ملیۆن یۆرۆی کردووە بۆ فرۆشتنی ئەو ئەستێرە فەرەنسییە؛ ژمارەیەک کە وایکردووە بەڕێوەبەرانی لیڤەرپوول بیر لە بژاردەی دیکە بکەنەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی توتۆسپۆرت، لیڤەرپوول پەیوەندی بە نوێنەرانی فرانسیسکۆ کۆنسیکاوەوە کردووە و پرسیاری لەبارەی مەرجەکانی گواستنەوەی یاریزانە باڵە تەمەن 23 ساڵەکەی کردووە. بەڵام یۆڤانتۆس کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا کۆی گشتی 41 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆی بۆ وەرگرتنی یاریزانەکە خەرج کردووە، ئارەزووی فرۆشتنی ئەو یاریزانە ناکات.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، بیانکۆنێری تەنیا لە حاڵەتێکدا ئامادەی دانوستان دەبێت کە ئۆفەرێکی لانیکەم 50 ملیۆن یۆرۆیان پێ بگات؛ پارەیەک کە بژاردەیەکی زۆر گونجاوترە بۆ لیڤەرپوول بە بەراورد بەو بڕە پارەیەی پاریس سانجێرمان داوای دەکات بۆ بارکۆلا. کۆنسێسۆ وەرزی ڕابردوو لە 45 یاری لەگەڵ یۆڤانتۆس یاری کردووە و 6 گۆڵ و 5 ئەسیستیشی تۆمار کردووە.
No Comment! Be the first one.