چاویارنیوز _ ئەگەری گواستنەوەی هێرشبەری ئێرانی ئۆڵۆمپیاکۆس بۆ ڤاسکۆ داگاما هەڵوەشایەوە.
لەکاتێکدا میدیاکانی یۆنان ئەگەری جێهێشتنی مێهدی تارێمییان لە ئۆڵۆمپیاکۆس ڕەت نەکردۆتەوە، دوو ڕۆژ لەمەوپێش هەواڵێکی زۆر سەرنجڕاکێش لەسەر ئەم یاریزانە بڵاوکراونەتەوە.
چیرۆکەکە ئەوە بوو کە بەگوێرەی میدیاکانی بەڕازیل، ڤاسکۆ داگاما یەک یان دوو بژاردەی بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشی خۆی لەبەرچاو گرتبوو کە، یەکێک لەوانە مێهدی تارێمی بوو.
بەڵام لە هەلومەرجێکدا کە تارێمی دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە سۆشیال میدیادا بووە بابەتی سەرەکی گفتوگۆی هاندەرانی ڤاسکۆ داگاما، پێدەچێت بوونی ئەم یاریزانە ئێرانییە لە تۆپی پێی بەڕازیلدا ڕەت بکرێتەوە، چونکە هێرشبەرە ئێرانییەکە هیچ بەرژەوەندییەکی نییە بۆ یاریکردن لە خولی بەڕازیل، لانیکەم لەم قۆناغەدا.
بەگوێرەی ماڵپەڕی گڵۆبۆ، تاریمی بژاردەی دڵخوازی یانە بەڕازیلییەکە بووە، بەڵام یەکێک لەو هۆکارانەی کە یاریزانەکە ئارەزووی یاریکردن لە خولی بەڕازیلی ناکات، ئەو مووچە زۆرەیە کە لە ئەوروپا وەریدەگرێت، هەر ئەمەش وایکردووە دانوستانەکانی لەگەڵ بۆتافۆگۆ لە ساڵی ٢٠٢٥دا هیچ ئەنجامێکی نەبوو.
ئێستا دەبێت چاوەڕێ بکەین بزانین تارێمی چی بەسەر دێت. گرێبەستەکەی لەگەڵ ئۆڵۆمپیاکۆس لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، یانە یۆنانییەکەش حەزی لێیە لە ئەگەری ڕۆیشتنی یاریزانەکە لە پەنجەرەی هاوینەدا هەندێ پارە بەدەست بهێنێت.
No Comment! Be the first one.