چاویارنیوز _ تۆپی پێی ئیتاڵیا جارێکی دیکە چووە ناو قەیرانێکی گەورەوە.
پاولۆ ماڵدینی و لێئۆناردۆ، دوو ئەفسانەی تۆپی پێ و بەڕێوەبەری تازە دەستنیشانکراوی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا، تەنها ١٦ ڕۆژ دوای دەستپێکردنی چالاکییەکانیان دەستیان لە پۆستەکانیان کێشایەوە؛ ڕووداوێک کە شۆکێکی گەورەی بە پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا داوە.
ماڵدینی لە 11ی تەمموزی 2026 وەک بەڕێوەبەری تەکنیکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا دەستنیشانکرا و لیۆناردۆش وەک ڕاوێژکارەکەی دەستی بە کارەکانی کرد.
ئامانجی ئەو دووانە بریتی بوو لە دووبارە داڕشتنەوەی پێکهاتەی هەڵبژاردی نیشتمانی و هەڵبژاردنی ڕاهێنەرێکی نوێی ئاتزوری دوای شکستەکانی ئەم دواییەی تۆپی پێی ئیتاڵیا. بەڵام ئەم هاوکارییە تەنانەت مانگێکیشی نەخایاند.
بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئیتاڵیا، هۆکاری سەرەکی دەستلەکارکێشانەوەکە دژایەتی جیۆڤانی مالاگۆ، سەرۆکی فیدراسیۆن بووە، بۆ هەڵبژاردنی ئەندریا پیرلۆ وەک سەرۆکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە.
ئەوەی جێگای سەرنجە پێش پیرلۆ، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا گفتوگۆی لەگەڵ پیپ گواردیۆلا و کارلۆ ئەنچیلۆتی کردبوو بۆ ڕاهێنەرایەتی ئاتزۆری، بەڵام هەردووکیان ئەو پێشنیارانەیان ڕەتکردەوە.
دوای ئەوەی ئەم بژاردانە ڕەتکرانەوە، ماڵدینی لەگەڵ پیرلۆ پڕۆژەکەی بەرەو پێشەوە برد، بەڵام دژایەتی سەرۆکی فیدراسیۆن هەموو پلانەکانی پەکخست. ئێستا تۆپی پێی ئیتاڵیا لە دۆخێکی ناجێگیردایە؛ هیچ بەڕێوەبەری تەکنیکی و ڕاوێژکاری باڵا و ڕاهێنەری سەرەکی نوێی نییە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوەکانی وەک ڕۆبێرتۆ مانچینی و ئەنتۆنیۆ کۆنتی و تیاگۆ مۆتا وەک بژاردەی نوێ بۆ سەرکردایەتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانی لەبەرچاو دەگیرێن و سەرۆکی فیدراسیۆنیش بە نیازە لە زووترین کاتدا ئەرکی کورسی ڕاهێنەرایەتی ئاتزۆری دیاری بکات.
دەستلەکارکێشانەوەی ماڵدینی و لیۆناردۆ تەنها ١٦ ڕۆژ دوای دەستپێکردنی ئەرکەکەیان، قووڵی جیاوازی بەڕێوەبردنەکانی تۆپی پێی ئیتاڵیا نیشان دەدات؛ قەیرانێک کە دەتوانێت پرۆسەی بنیاتنانەوەی ئاتزۆری زیاتر ئاڵۆز بکات و داهاتووی یەکێک لە بەشەڕەفترین تیپە نیشتمانییەکانی جیهان دەخاتە ژێر گومانەوە.
No Comment! Be the first one.