چاویارنیوز _ کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی “زیۆن سوزوکی” گۆڵپارێزی ژاپۆنی یانەی پارما گەیشتە قۆناغێکی مەترسیداروە.
بەگوێرەی فابریزیۆ ڕۆمانۆ، لە ئێستادا سوزوکی پێی باشە لە یوڤانتۆس بەردەوام بێت لە تۆپی پێ و ئەم شوێنەی لە پاریس سانجێرمان پێ باشتر بووە.
بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ پارما نەکراوە و یانە ئیتاڵییەکە گڵۆپی سەوزی بۆ فرۆشتنی گۆڵپارێزە لاوەکەی هەڵنەکردووە.
ڕۆمانۆ هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە یۆڤانتۆس هێشتا دۆسیەی گواستنەوەی ئیمیلیانۆ مارتینێزی نەبەستووە، بەڵام ئەگەر ئەم گواستنەوەیە بە ئەنجام نەگات، ئەوا سوزوکی دەبێتە بژاردەی سەرەکی بیانکۆنێری.
لە لایەکی ترەوە بەهۆی سەختی دانوستانەکان لەگەڵ پارما، لە ئێستادا گوگلیلمۆ ڤیکاریۆی گۆڵپارێزی تۆتنهام بە بژاردەیەکی باشتر بۆ یۆڤانتۆس دادەنرێت.
سوزوکی کە دوای درەوشاوەیی لە مۆندیالی ٢٠٢٦ زیاتر سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆ لای خۆی ڕاکێشا، بە یەکێک لە گۆڵپارێزە ئومێدبەخشەکانی تۆپی پێی جیهانی دادەنرێت بە کاردانەوەی باش و کاری پێی و ئارامی لە کاتی چوونە دەرەوە لە دەروازە.
هەمان ئەو سیفەتانە وایکردووە چەندین یانەی پرێمەرلیگ جگە لە یۆڤانتۆس و پاریس سانجێرمان چاودێری دۆخی ئەو یاریزانە بکەن.
لەلایەکی دیکەوە پاریس سانجێرمان سوزوکی وەک وەبەرهێنانێکی درێژخایەن دەبینێت، بەڵام ناتوانێت گەرەنتی جێگایەکی هەمیشەیی بۆ بکات لە پێکهاتەی سەرەکیدا.
ئەمەش یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان کە گۆڵپارێزە ژاپۆنییەکە زیاتر ئارەزووی گواستنەوەی بۆ تۆرینۆ دەکات؛ لەوێدا چانسی زیاتری دەبێت بۆ ئەوەی ببێتە گۆڵپارێزی ژمارە یەک.
سەرەڕای بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان سوزوکی و یۆڤانتۆس، بەڵام ڕێگای گواستنەوەی یاریزانەکە تا ئێستا نادیارە. پارما گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ ئەو یاریزانە هەیە و تەنها لە حاڵەتێکدا کراوە دەبێت بۆ دانوستانەکان کە ئۆفەرێکی بەرچاویان پێبگات.
ئەگەر دانوستانەکان بۆ مارتینێز تێکبچن، چاوەڕوان دەکرێت یۆڤانتۆس هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی سوزوکی زیاتر بکات، بەڵام ڤیکاریۆ وەک بژاردەیەکی ئامادە و کەم مەترسی لەسەر مێزەکە دەمێنێتەوە.
No Comment! Be the first one.