چاویارنیوز _ ئەنخێلینیۆ نزیکە لە جێهێشتنی ڕۆما و دیپۆرتیو ئەکرۆنیایش گەیشتە ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ جیالۆرۆسی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە ئیسپانییەکە.
لە زاری ماتیۆ مورتۆوە، ئەنخێلینیۆ ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر گواستنەوەی و ئێستا تەنها وردەکارییە کارگێڕییەکانی نێوان هەردوو یانە ماوەتەوە. بەرگریکارە تەمەن ٢٩ ساڵەکە بڕیارە بە خواستن پەیوەندی بە ئەکرۆنیاوە بکات و بژاردەی کڕینی هەیە؛ ئەو تیپەی کە تازە جێگەی پێدراوە لە وەرزی نوێی لالیگا.
ئەنخێلینیۆ لە ماوەی یاریکردنی لە یانەی ڕۆما،لە 80 یاریدا 4 گۆڵ و 7 ئەسیستی تۆمارکرد و یەکێک بوو لە یاریزانە بەئەزموونەکانی تیپەکە. هەروەها ئەزموونی یاریکردنی بۆ تیپەکانی وەک لایپزیگ، مانچستەر سیتی، گالاتاسارای، هۆفنهایم و ئایندهۆڤن، هەیە.
No Comment! Be the first one.