چاویارنیوز – لە درێژەی ئامۆژگاری و پەیامە بەناوبانگەکەی مەسرور بارزانی کە هەمیشە دەڵێت “خۆڕاگربن”، وا دیارە دەنگی ئەم ڕێنماییانە سنوورەکانی بەزاندووە و گەیشتووەتە قووڵایی کۆشکی پنتاگۆن! دوای ئەوەی ئەمریکا سیستەمی بەرگریی پاتریۆتی کشاندەوە، بڕیاری دا بە هەمان لۆژیک تەواوی هێزەکانیشی لە هەولێر بپێچێتەوە و بڕوات.
ژەنراڵە ئەمریکییەکان گوێیان لە وتارەکانی مەسرور بارزانی بووە و بە سەرسامییەکی زۆرەوە گوتوویانە: “ئێوە کە ئەوەندە خۆڕاگرن، بەڕاستی پاتریۆتتان بۆ چییە؟! خەڵکێک بە ڕێ نیشان دانی مەسرور بارزانی بەرامبەر بێمووچەیی، بەنزینی گران و کارەبای بڕاو خۆی بگرێت،ڕاگرتنی سیستەمی بەرگری بەرامبەر مـ.ـووشـ.ـەک و د.ر.ۆ.ن تەنها هێنانی دەردیسەریی زیادەیە!”
هەر بەم لۆژیکە و لەسەر بنەمای فەلسەفەی خۆڕاگری، ئەمریکییەکان جانتاکانیان پێچایەوە و لە هەولێر دەرچوون، هەروەها لە کۆتاییدا وتیان: “کە ئێوە سەرۆکی حکومەتێکی وەها خۆڕاگرتان هەبێت، ئێمە لێرە بین تەنها ئاسنی سارد دەکوتین! هێزی سەربازیی ئێمە لێرە زیادییە و بە هیچ شێوەیەک پێویستان بە ئێمە نابێت و ئێمە دەڕۆینەوە بۆ ماڵەوە پشوو دەدەین و بە ئاسوودەیییەوە سەیرتان دەکەین چۆن خۆڕاگرییەکەتان گەیشتووەتە ئاستی پێوانەیی!”
No Comment! Be the first one.