چاویارنیوز _ تەنها چەند ڕۆژێک دوای دەستپێکردنی فەرمیی کاری زەیدان لەسەر کورسی هەڵبژاردەی فەرەنسا، وردەکاری گرێبەستەکەی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکە بڵاوکرایەوە؛ گرێبەستێک کە ئەگەر هەموو بڕگەکانی جێبەجێ بکرێت، دەتوانێت ببێتە بەرزترین مووچەی ڕاهێنەرێک لە مێژووی ئەو یانەیەدا.
دوای چەندین ساڵ لە قسە و باس، دواجار زەیدان سەرکردایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسای بە گرێبەستێکەوە تا کۆتایی مۆندیالی 2023ی گرتە ئەستۆ. هەرچەندە لە مەراسیمی پێشکەشکردنیدا جەخت لەوە کرایەوە کە پرسە داراییەکان ڕۆڵیان لە پڕۆسەی ڕێککەوتنەکەدا نەبووە، بەڵام ئێستا میدیاکانی فەرەنسا ئاماری گرێبەستەکەیان بڵاوکردۆتەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاڕ ئێم سی سپۆرت، زەیدان مووچەیەکی دیاریکراوی ساڵانە بە بڕی 3 ملیۆن و 600 هەزار یۆرۆ لە یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا وەردەگرێت. بەڵام گرێبەستەکەی پاداشتەکانیش لەخۆدەگرێت بە پشتبەستن بە ئاستی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە پێشبڕکێ جیاوازەکاندا؛ پاداشگەلێک کە داهاتی ساڵانەی زیاد دەکات بۆ 5.4 ملیۆن یۆرۆ ئەگەر هەندێک ئامانجی دیاریکراو بەدەستبهێنێت.
ئەم بڕگانە پەیوەستن بە ئەنجامەکانی فەرەنسا لە پاڵەوانێتییەکانی داهاتوودا، ئەگەر هەڵبژاردەی فەڕەنسا سەرکەوتوو بێت، زەیدان بڕە پارەیەکی بەرچاو لە سەرووی مووچەی بنەڕەتییەوە وەردەگرێت. ئەگەر ئامارەکان یەکلایی و پشتڕاست بکرێنەوە، ئەوا ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیال مەدرید دەبێتە ڕاهێنەرێک کە زۆرترین مووچە لە مێژووی هەڵبژاردەی فەرەنسا وەردەگرێت.
No Comment! Be the first one.