چاویارنیوز _ ژابی ئەلۆنسۆ ڕاهێنەری یانەی چێڵسی لە یەکەم گفتوگۆی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەکەدا جەختی لەسەر پێویستییەکی بنەڕەتی کردەوە بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکە، ئەویش زیادکردنی یاریزانانی خاوەن کارەکتەر و ڕۆحی شەڕانگێزی و ئەزموونە بۆ دروستکردنی کولتوورێکی نوێ لە ژووری جلگۆڕیندا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی سایمۆن جۆنسۆن، ژابی ئەلۆنسۆ هەر لە سەرەتای دانوستانەکانی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی چێڵسی ئەم بابەتەی وەک یەکێک لە ئەولەویەتە سەرەکییەکانی وروژاندووە و داوای ئەو یاریزانانەی کردووە کە جگە لە توانای تەکنیکی، دەتوانن ئاستی تیپەکەش لە ڕووی دەروونییەوە بەرز بکەنەوە.
ڕاهێنەری ئیسپانی یانەی چێڵسی لە کاتی ئامادەکارییەکانی تیپەکەدا ڕوونیکردەوە، بۆ بنیاتنانی تیپێکی سەرکەوتوو، بەهرە بە تەنها بەس نییە و تێکەڵەیەکی هاوسەنگ لە کەسایەتی و ئەزموونی جیاواز پێویستە.
ناوبراو لەم بارەیەوە وتی: پێموایە دەبێت هاوسەنگییەکی دروست لە نێوان کەسایەتییەکان و ئاستی پێگەیشتندا هەبێت؛ یاریزانانێک لە سەرەتای دەیەی بیست ساڵیدا، لە سەرەتای دەیەی سی ساڵیدا و ئەو یاریزانانەی کەوا لە نێوان ئەو تەمەنەدان. ئێمە پێویستمان بەو یاریزانانە هەیە لە قۆناغە جیاوازەکانی ژیانی وەرزشی خۆیاندان.
No Comment! Be the first one.