چاویارنیوز _ یانەی فولهام بە فەرمی گواستنەوەی گۆنزالۆ گارسیای لە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ڕاگەیاند، ئەو یاریزانە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 2 ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشت گواسترایەوە بۆ خولی نایابی ئینگلتەرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ترانسفێرمارکت، ئەو گرێبەستە گرانترین گرێبەستی فولهامە لە مێژووی یانەکەدا. یانەکە پێشتر 40 ملیۆن یۆرۆی داوە بۆ کێڤن لە یانەی شاختار دۆنێسک، بەڵام گواستنەوەی گارسیا ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ بۆ سپی پێستەکانی لەندەن تۆمار دەکات.
ئەم گواستنەوەیە لە ڕووی ئامارییەوە بۆ گارسیاش گرنگە؛ ئێستا وەک پێنجەم گرانترین هێرشبەرە لە مێژووی تۆپی پێی ئیسپانیادا و دەیەمین گرانترین فرۆشتنە لە مێژووی ڕیال مەدریدا.
No Comment! Be the first one.