چاویارنیوز – لە هەولێر تەقە لە كوڕی حسێن یەزدانپەنا كراوەو بەسەختی بریندارە، باس لەوە دەکرێت، ئەمە تەسفیەی ناوخۆیی پاکە.
بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر تەقە لە موكری یەزدانپەنا، كوڕی حسێن یەزدانپەنا سەرۆكی پارتی ئازادی كوردستان (پاك) كراوەو بە سەختی بریندارە.
موکری حسێن یەزدان پەنا تەمەنی ٢٧ ساڵە، لەدوای ڕووداوەکە تاوەکو ئێستا بێ هۆشە و لەژێر چاودێری چڕدایە.
پاک بە هۆی سیاسەتەکانی حسێن یەزدان پەناوە تووشی چەند بەرەکی بۆتەوە و باس لەوە دەکرێت، کردنە ئامانجی کوڕی سەرۆکی ئەو لایەنە تۆڵەکردنەوەیە لە ناوبراو بە هۆی لەنابردن و دەرکردنی بیرجیاوازن و ڕەخنەگران و گەندەڵی یەزدان پەنا.
No Comment! Be the first one.