چاویارنیوز _ سەرۆکی هەڵبژاردەی فەرەنسا بەهۆی پاشاگەرایی بەڕێوەبردن لە تۆپی پێی سعودیەدا، دەستی لە ڕاهێنەرایەتی یانەی ئەهلی کێشایەوە.
دیدیە دیشان ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا گڵۆپی سەوزی بۆ گرتنە ئەستۆی ڕاهێنەری یانەی ئەهلی سعودیە هەڵکردبوو، بەڵام بەپێی ئاشکراکردنی ئەمڕۆ پێنجشەممەی کۆمپانیای RMC، قەیرانی بەڕێوەبردن لە ئەو وڵاتەدا وایکردووە دیشان دەستبەرداری چوون بۆ شاری جددە بێت.
دیشان لە ساڵی ٢٠١٢ تا کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٦ سەرکردایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسای کرد، بەمەش بووە ڕاهێنەڕێک کە زۆرترین کات لە مێژووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا ئەو ئەرکە لە ئەستۆ دەگرێت.
سعودییەکان مانگی ڕابردوو دەستیان بە دانوستان لەگەڵ دیشان کرد و ڕاهێنەری پێشووی فەرەنسی گڵۆپی سەوزی بۆ یانە سعودییەکە هەڵکردبوو.
بەڵام بڵاوکراوە فەرەنسییەکە ئاشکرای دەکات کە نەبوونی سیستەمێکی بەڕێوەبردنی دروست لە سعودیەدا وایکردووە دیشان دەستبەرداری چوون بۆ ئەو وڵاتە بێت و هۆکاری سەرەکی ئەم بڕیارەش دەتوانرێت بە سیستەمی نەریتی و تاکگەرایی وڵاتەکە هەژمار بکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی RMC، بەڕێوبەری یانەکانی تۆپی پێی سعودیە بەشێوەیەکی فەرمی هەڵبژێردراون و مافی ئەوەیان نییە جۆری گرێبەست و بڕی گرێبەستەکەیان ڕێکبخەن، بەڵام دەبێت چاوەڕێی بڕیاری سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە بکەن لەژێر چاودێری محەمەد بن سەلماندا شازادەی جێنشینی سعودیە.
ئەم سیستەمە ناڕوونە و دیکتاتۆرییە لە ئەهلی، دیشانی بێهیوا کردووە لە پەیوەندیکردن بە تیمێکەوە کە سیستەمێکی بەڕێوەبردنی دروستی نییە و ناتوانێت بڕیاری بەڕێوەبردنی سەربەخۆ بدات.
No Comment! Be the first one.