چاویارنیوز _ ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA) بڵاویکردۆتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، ئیلھام ئەحمەد هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی رۆژئاڤای کوردستان و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، سەردانی دیمەشق بکەن.
ئاژانسەکە بڵاویکردۆتەوە، ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە هەوڵە سیاسییەکان و پرۆسەکانی هەماهەنگی و گفتوگۆ لەنێوان لایەنەکانی رۆژاڤای کوردستان و حکومەتی دیمەشقدا بەردەوامن بۆ تاوتوێکردنی دۆسێ ئەمنی، سیاسی و ئیدارییەکان و گەیشتن بە چارەسەری هاوبەش لە چوارچێوەی داهاتووی سوریادا.
No Comment! Be the first one.