چاویارنیوز _ مەسعود عەبدولخالق نووسەر و رۆژنامەنووس دەڵێت لە خۆرهەڵاتدا نۆ پرۆژەی ستراتیژی هەیە وەک هاوپەیمانیی ئاشتی، رێککەوتنی کەنداو، رێککەوتنی ئیبراهیمی و زۆریتر، هیچی لە سوودی کورد نییە.
باس لەوە دەکات، ئەمریکا ئێستا ئیش لەسەر ئەوە دەکات مەرکەزیەت بۆ وڵاتان بگێڕێتەوە، ئەمەش دژی کوردە و هەڵکەندنی گۆڕە بۆ کورد.
ئاماژە بەوە دەکات، پێنج تا شەش ساڵێک دەبێت، عێراق هەرێمی کوردستانی راگرتووە.
روونیشیدەکاتەوە، ئەوە کارەساتە، ئەگەر سەرکردایەتیی کورد هەست بەو پلانانە نەکات کە لەناوچەکەدا دژی کورد هەیە.
No Comment! Be the first one.