چاویارنیوز _ جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەناوی هاوپەیمانیی بووژانەوە و هاوسەنگی لە رێگەی دوو ستوونەوە شێوازی پێکهێنانی کابینەی دەیەم رادەگەیەنێت و بەپێی دوو کۆڵۆم کە پێشنیازیان کردووە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەڵێت: پارتی ئازادە کام کۆڵۆم هەڵدەبژێرێت (کۆڵۆمی A یاخود کۆڵۆمی B)، بۆیە پارتی هەر کامێکیانی هەڵبژارد، ئەوا ئەمان کۆڵۆمی بەرامبەر هەڵدەبژێرین.
نەوەی نوێ و هاوپەیمانییەکەیان رێگەی پێکهێنانی کابینەی نوێ رادەگەیەنێت
جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێشنیازێک دەخاتەبەردەم پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت، رایگەیاندووە، پارتی هەر کۆڵۆمێک هەڵبژێرێت، ئێمە ئەوەیتر هەڵدەبژێرین.
No Comment! Be the first one.