چاویارنیوز _ هانیە ڕۆستەمیان کچە وەرزشوانی ئێرانی بە بەدەستهێنانی بەرزترین نمرەی قۆناغی سەرەتایی دەمانچەی 25 مەتری ئافرەتان لە یارییە ئاسیاییەکانی ناگۆیا، وەک پێشەنگ و بە بەدەستهێنانی پلەی یەکەم سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی.
لە نۆیەمین ڕۆژی پێشبڕکێیەکانی تیرئەنازی یارییە ئاسیاییەکاندا، خولی سەرەتایی دەمانچەی 25 مەتری ئافرەتان بە بەشداری 44 وەرزشوان بەڕێوەچوو. ڕۆستەمیان لە دوو بەشی وردبینی و خێرایی کۆی گشتی 587 خاڵی بەدەستهێنا و لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکەدا وەستا.
دوای نوێنەری ئێران، توەرزشوانانی وڵاتانی چین، ڤێتنام، کۆریای باکوور، تایوان، کۆریای باشوور و هیندستان سەرکەوتنیان بۆ یاری کۆتایی بەدەستهێنا.
هەڵبژاردەی تیرەنازی ئێران بە پێکهاتەی ڕۆستەمیان، یاسی و تووماری، بە کۆی گشتی 1 هەزار و 704 خاڵ لە نێو 12 تیپی بەشداربوودا پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا.
تیمی نیشتمانی دەمانچەی ئێران لە لایەن مریەم سۆڵتانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
No Comment! Be the first one.