چاویارنیوز _ سەفا جابری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی سادقون دەڵێت: بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا ئەنجومەنی نوێنەران کۆببێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومەتەکەی عەلی زەیدی.
ئاماژەی بەوە کردووە، ئەوان وەک فراکسیۆنی سادقون بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری پشکی خۆی نابن.
باس لەوە دەکات، تائێستا چەند پۆستێکمان بۆ دیاریکراوە وەک (وەزارەتی کار و پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران)، هاوکات ئەگەری هەیە لەیس خەزعلی پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران وەربگرێت.
ئەم هەفتەیە کابینەی حکومەت یەکلاییدەکرێتەوە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێیوایە، هەفتەی داهاتوو کابینەکەی زەیدی تەواودەکرێت و ئەوانیش پشکی خۆیان دەوێت.
No Comment! Be the first one.