چاویارنیوز _ شنیار ئەنوەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان وەڵامی مەسرور بارزانی دایەوە لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت کە وتبووی گوایە زۆر سازشیان کردووە یان دەیکەن لە مافی خۆیان، هۆکاری کارانەبوونی پەرلەمان و حکومەتی خستە ئەستۆی هێزەکانی تر و بەشێوەیەکیش بە زمانی هەرەشە قسەی کرد.
شنیار ئەنوەر دەڵێت: پێمخۆشە بۆ مەسرور بارزانی و بەرپرسانی تری پارتی روونبەکەمەوە، کە پێویست بە خۆسوورکردنەوە و هەڕەشە و گورەشە و خۆ بە قوربانیکردن ناکات، ئێوە بەڕاستیتانە دەتانەوێت حکومەت پێکبهێنرێت؟ ئایا رازین بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان؟ یان کەلـلەڕەقی سیاسیی خۆتان زۆری بۆ هێناون و قەیرانەکانتان هەناردەی دەرەوەی خۆتان ئەکەن؟
فەرموو ئۆفەرەکانی یەکێتی و هاوپەیمانەکانی قبوڵ بکەن. وەرن رێکبکەون لەسەر شەراکەتێکی راستەقینە، حکومەتێکی خزمەتگوزار. ئەوەی خۆتان لەهەڵبژاردنی عێراقدا باستان دەکرد، شەراکەت و هاوسەنگی و سازان … ئێ خۆیەکێتیش هەر داوای ئەوەیکردوە!!
ئیتر لەبری موزایەدە، وەرن رون رەوان و هاوسەنگیانە حوکمرانی کوردستان یەکلایی بکەینەوە، نەک لێدوانی تەشەنوجاوی و خۆ بە مەزڵومکردن.
No Comment! Be the first one.