چاویارنیوز _ کەژاڵ نوری رۆژنامەنووس و چالاکوانی کورد دەڵێت: دوای ئەوەی بارەگای بارزانی پەیامێکی دژی دیداری مێری بڵاوکردەوە، لەو رۆژەوە بۆ ئەمڕۆ هەست بە هەبوونی دوو باڵی سەرەکی دەین لە ریزەکانی پارتیدا.
وەک شیکردنەوەیەک بۆ دۆخی ئێستای پارتی و پەیوەندییە ناوخۆییەکانی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، چالاکوان کەژاڵ نوری شیکارییەکی توند بۆ دابەشبوونی باڵەکانی ناو ئەو حیزبە بڵاو دەکاتەوە و دەنووسێت: بەیاننامەکەی بارەگای بارزانی بە ئاشکرا هەبوونی دوو باڵی سەرەکیی ناو پارتی خستووەتەڕوو، یەکەمیان/ باڵی باوک و کوڕ (مەسعود بارزانی + مەسرور بارزانی)یە کە بەشدارییان لە «دیداری میری»دا نەکرد و دواتر بەیاننامەیان دژ بە دیدارەکە بڵاوکردەوە و لە رێگەی کەناڵەکانی سەربە خۆیانەوە بڵاویانکردەوە کە دیدارەکە پەیوەندی بە پارتییەوە نییە.
دووەمیان/ باڵی برازا / زاوا (نێچیرڤان بارزانی)یە کە ئەم باڵەیان سپۆنسەرکردنی دیداری میری لە رێگەی کەناڵی «رووداو»ەوە کرد و خودی نێچیرڤان بارزانی لە کۆڕبەندەکەدا ئامادەبوو.
ئەو چالاکوانە بەتوندی رووبەڕووی کادرانی پارتی دەبێتەوە و دەپرسێت کە ئایا هێشتاش نکۆڵی لە ململانێی توندی نێوان ئەم سێ کەسایەتییە گرنگە و دابەشبوونی ناو حیزبەکەیان دەکەن؟
کەژاڵ نوری جەخت دەکاتەوە کە داپۆشینی راستییەکان و نکۆڵیکردن لەم جیاوازییانە، چیتر کەڵک ناگرێت و هۆشداریش دەدات لەوەی درێژەکێشانی ئەم ناکۆکییە ناوخۆیییانە، لە داهاتوودا لێکەوتەی مەترسیداری بۆ سەر ئارامیی ناوچەکە دەبێت.
No Comment! Be the first one.