چاویارنیوز _ بەشێک لە بەرپرس و هێز و رۆژنامەنووسانی باشووری کوردستان باس لەوە دەکەن، هەرچەندە نێوانی یەکێتی و پارتی لە هەموو بوارەکاندا باش نییە و ناکۆکی قوڵیان هەیە، بەڵام پرسی ئەمنی و بەتایبەتتر، پرسی هەڵهاتنی ئەژی ئەمین بۆ هەولێر و هەوڵدان بۆ پیلانگێڕییەک لەناو یەکێتیدا، بووەتە خاڵی ناکۆکیی قووڵی ئەو دوو حزبە و تادێت نێوانیان فراوانتر دەکات و زیاتر یەکێتی و پارتی لەیەکتر دوورخستۆتەوە.
بەشێک لە بەرپرسەکانی هەردوو حزب بە ناراستەوخۆش دان بەو راستییەدا دەنێن کە یەکێتی دەیەوێت ئەو پرسە لەگەڵ پارتی ببڕێتێتەوە و ئەوەی دەستی هەبووە لەهەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکی یەکێتی، کۆتاییان پێبهێنرێت و رادەستی یەکێتی بکرێنەوە کە ئێستا لە هەولێر داڵدەدراون.
یەکێکیتریش لەو خاڵانەی کە پرسێکی ئاڵۆزە لەنێوان یەکێتی و پارتیدا، ئەو کادر و بەرپرسانەی یەکێتییە کە دادگای هەولێر و وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکردوون، یەکێتی رایگەیاندووە، ناچنە حکومەتێکەوە کە حزب بڕیاری دادگاکان بنووسێتەوە و هەر رۆژە بە ئیمزای پارتی بەرپرس و رۆژنامەنووسێکی یەکێتی تۆمەتباربکرێت و بڕیاری گرتنی بۆ دەربچێت.
بەپێی ئەو هەواڵانەش کە لە بەرپرسانی هەردوو حزبەکەوە بڵاودەکرێنەوە، ئەگەر ئەم دوو حزبە لە داواکارییەکانی یەکتردا نەرمی نەنوێنن، پێکنەهێنانی حکومەت زیاتر دوادەکەوێت و ئاماژەی پێکهێنانی حکومەتیش نادیارە.
پرسی ئەمنی، هۆکارێکی سەرەکی پێکنەهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە
بەپێی زانیارییەکان، یەکێتی و پارتی و لە زۆرینەی پرسە جیاوازەکاندا ناکۆکن و رێکناکەون، بەڵام (پرسی ئەمنی) دیارترین ئەو بابەتانەیە کە ناکۆکییەی گەورەکردووە.
No Comment! Be the first one.