چاویارنیوز _ شیروان میرزا ئەندامی خوولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، كەمكردنەوەی رێژەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان، تەنها كەمكردنەوەی پارە و مووچە و بەشە بودجە نییە، بەڵكو مەترسییەكە لە بودجە زۆر گەورەترە و كاریگەریی لەسەر نوێنەرایەتیی هەرێمی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێت.
ئەو ئەندامەی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەش بەوە دەکات، كەمكردنەوەی رێژەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان لە 14.14٪ بۆ لە 12.7٪، تەنیا پرسێكی دارایی نییە و سەرپێچی دەستوور و یاسا كارپێكراوەكانە.
باس لەوەشدەکات، رێژەی دانیشتووان دەبێتە بنەما بۆ دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە تەواوی جومگە و دەسەڵاتەکانی حکومەتی عێراق و تەنانەت ئەنجومەنی نوێنەرانیش، ئەگەر بەمشێوەیەش بڕوات و چارەسەر نەکرێت، ئەوا مەترسیی بۆ هەرێم دەبێت.
كەمكردنەوەی رێژەی دانیشتووانی هەرێم، كاریگەریی لەسەر نوێنەرایەتیی کورد لەتەواوی دەسەڵاتەکانی عێراقدا دەبێت
ئەندامێکی خوولی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، کەمکردنەوەی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراقدا، دژی یاسا بەرکارەکانە و زوڵمەەلە میللەتی کورد دەکرێت و پێویستە قبووڵنەکرێت.
No Comment! Be the first one.