چاویاڕنیوز ـــ سەرۆکی پێشووی فیفا گومانی لە میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 لە سعودیە کرد.
“سیپ بلاتەر”، سەرۆکی پێشووی فیفا، ڕەخنەی لە بەڕێوەبەرانی ئێستای فیفا گرت و پرسیاری لە بڕیاری بەخشینی مۆندیالی 2034 بە سعودیە کرد و گوتی: بەڵێ، ئێمە “تۆپی پێ”مان بە سعودیە دۆڕاند.
بەگوێرەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی سەربەخۆ، ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە سعودیە لە ئاستێکی “مەترسیدارە”، بەڵام فیفا مشتومڕی دروستکرد بەوەی ئاستی ئەو وڵاتەی بە “مامناوەند” هەڵسەنگاندووە.
زۆرێک لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ناڕەزاییان دەربڕی پاش ئەوەی میوانداریکردنی مۆندیال بە سعودیە بەخشرا، بڕیارەکەی فیفا بە ئابووری و سیاسی، بە مەبەستی سوود وەرگرتن لە دۆلاری نەوتی سعودیە ناوبراوە. جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا، هەروەها ڕێوشوێنی ئابووری لەگەڵ ترەمپ گرت سەبارەت بە میوانداریکردنی ئەمریکا بۆ مۆندیالی یانەکان بە شێوازێکی نوێ و ئۆفیسێکی گرانبەها لە تاوەری ترەمپ بۆ فیفا دابین کرد.
سەرۆکی پێشووی فیفا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەوان (بەڕێوبەرانی ئێستای فیفا) میوانداریکردنی مۆندیالی 2034یان پێشکەش بە حکومەتی سعودیە کردووە و ئەو میواندارییەیان کڕیوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی The Athletic، دامەزراوەکانی حکومەتی سعودیە وەک ئارامکۆ و هێڵی ئاسمانی سعودیە و سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە گرێبەستێکی یەک ملیار دۆلاریان لەگەڵ فیفا واژۆکردووە.
No Comment! Be the first one.