چاویارنیوز ـــ ڕاهێنەری پێشووی ئینتەر داوایەکی پێشکەش کرد کە بووە هۆی شەرمەزارکردنی ناودارترین یانەی سعودیە لە کاتی گواستنەوەدا.
ماڵپەڕی “تۆتۆ مێرکاتۆ” ڕایگەیاند کە “ئینزاکی” ڕاهێنەری بەناوبانگی یانەی هیلال بە بەڕێوەبەرایەتی یانەکەی ڕاگەیاندووە بەشێوەیەک لەشێوەکان “ڤیکتۆر ئۆسیمهن” بکڕێت ئەم داواکارییەی ئینزاگی لەکاتێکدایە کە هێرشبەرە ئەفریقیەکە 7 ئۆفەری بەناوبانگترین یانەکانی سعودیەی ڕەتکردۆتەوە.
هیلال سەرەتا به مووچەی ساڵانەی 25 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ “ئۆسیمهن” گفتوگۆی کرد لەگەڵ ئەوەشدا هێرشبەرە ئەفریقیەکە بە شێوازی جۆراوجۆر سووکایەتی بە یانە سعودیە کردووە و 7 جار پێشنیازەکەی سعودیەی ڕەتکردووەتەوە و تەنانەت ژمارەی تەلەفۆنی کارگێڕەکەشی بلۆک کردووە.
ماڵپەڕی ئیتالی دەڵێت سەرەڕای ڕەتکردنەوەی ئۆفەرەکانی یانەکانی سعوودیە لە لاێەن ئۆسیمهنەوە، بەڵام هیلال لەسەر پێداگری ئینزاگی بۆ جاری هەشتەمی لەگەڵ هێرشبەرە ئەفریقیەکە دانوستانی کردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی “تۆتۆ مێرکاتۆ”، ئێستا هیلال ئامادەیە 75 ملیۆن یۆرۆ بدات بە ناپۆلی لە پێشنیارە نوێیەکەیدا و مووچەی پێشنیازکراوی خۆی بۆ 55 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا بەرزکردووەتەوە.
No Comment! Be the first one.