چاویارنیوز _ لەپرسی مووچەدا، نەک تەنها دەسەڵات، بەڵکو ڕەخنە لە بێدەنگی ئۆپۆزسیۆنیش دەگیرێت.
بەهمەن ئەحمەد یەکێک مامۆستایانی ناڕازی لەنوسینێکدا ڕایگەیاندووە: ئەم چەند مانگە زۆر سەخت بوو بۆ خەڵک بەڵام دەرفەتێکی باشیش بوو بۆ ناسینی زیاتری ئەخلاقی دەسەڵات و ناسینی ئۆپۆزسیۆن.
باس لەوەش دەکات: پێنج مانگی تریش مووچە نەهاتایە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن یەک هەنگاوی کردارییان نەدەنا .
یەکێک مامۆستایانی ناڕازی:
ئۆپۆزسیۆن هەنگاوی کرداریی نەبووە
لەگەڵ ئەوەی هێزەکانی ناو حکومەت لە سێ مانگدا نەیانتوانی هیچ مووچەیەک دابەش بکەن، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنیش نەیانتوانی هەنگاوی کرداریی بنێن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک.

No Comment! Be the first one.