چاویارنیوز ـ ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان باس لەوە دەکات، لەمپەر بۆ ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا دروست دەکرێت.
عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: بۆ ئەوەی مووچەی مانگی شەش بە زوویی بگات، پێویستە حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بە زوویی دوو هەنگاو بنێت:
١- بڕی (١٢٠ ملیار) دینار لە داهاتی نانەوتی ناوخۆ بداتە دارایی فیدراڵ.
٢- ئەو بەرهەمی نەوتەی ئێستە هەیەتی بیداتە سۆمۆ بۆ فرۆشتن، چ بە بۆری یان بە تەنکەر.
وتیشی: بۆ ئەوەی مووچەی مانگەکانی داهاتووش مسۆگەر بێت، پێویستە هەردوولا کار بکەن بۆ سەرکەوتنی کارەکانی پێنج لیژنەی هاوبەش کە بۆ نەوت و داهاتی ناوخۆو تەوتینی مووچەو پشکی هەرێم پێکهێنراون.
ڕاشیگەیاند: پێویستە بەرژەوەندی گشتی هەرێمی کوردستان و مووچەو قوتی خەڵک نەکرێتە قوربانی بەرژەوەندی کۆمپانیاو لایەنەکانی دەسەڵات.
عومەر گوڵپی:
حکومەتی هەرێم لەمپەر بۆ ڕێککەوتنەکە دروست دەکات
پێویستە حکومەتی هەرێم ئەو بەرهەمی نەوتەی ئێستە هەیەتی بیداتە سۆمۆ بۆ فرۆشتن، چ بە بۆری یان بە تەنکەر.

No Comment! Be the first one.