چاویارنیوز _ دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڕیاریدا بەقەدەغەکردنی زمانی کوردی لە وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوەکاندا، لێکەوتەی زۆری هەبوو لەسەر ئاستی هەرێم و عێراقیش.
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەتوندی بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق رەتدەکاتەوە و دەڵێت، 50%ی خوێندکارانی کەرکوک بە زمانی کوردی دەخوێنن.
دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە، پێویستە بە نووسراوێکی دیکە بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق لەسەر قەدەغەکردنی زمانی کوردی هەڵبوەشێتەوە.
دەشڵێت، لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵای عیراق گفتوگۆیان گردووە و پێیان راگەیاندووە کە 50%ی خوێندکارانی کەرکوک بە زمانی کوردی دەخوێنن، پێش ئەوەی بچنە زانکۆ و پەیمانگاکان، کە لەڕووی پێکهاتەی کۆمەڵایەتییەوە کورد زۆرینەیە لەو شارەدا و ئەو بڕیارەش پێویستی بە پێداچوونەوەیە.
No Comment! Be the first one.