چاویارنیوز _ هیوا سەمەد نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا، رایگەیاند، دابەشكردنی تەنها مووچەی مانگی چوار رەتدەكەینەوە و داوا دەكەین لە نێوان گرێبەستی خوێندنی باڵا و پەروەردەدا جیاوازی نەكرێت.
دەشڵێت، گرێبەستەكانی وەزارەتی پەروەردە مووچەی مانگی پێنجیان بۆ خەرجدەكرێت، دەبێت مووچەی ئێمەش رێكبكرێتەوە.
ئەوە لە كاتێكدایە كە بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم سبەی مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت، بەڵام لە خوێندنی باڵا مووچەی مانگی چواریان بۆ خەرجدەكرێت.
هیوا سەمەد:
مامۆستایانی ناڕازی خوێندنی باڵا یەک مووچە ڕەتدەکەنەوە
مامۆستایانی ناڕازی خوێندنی باڵا ڕایدەگەیەنن، گرێبەستەكانی وەزارەتی پەروەردە مووچەی مانگی پێنجیان بۆ خەرجدەكرێت، دەبێت مووچەی ئێمەش رێكبكرێتەوە.

No Comment! Be the first one.