چاویارنیوز _ ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان باس لەوە دەکات، لە گوندی ئەڵمانیی شاسوار عەبدولواحید وەسڵی کارەبای مۆلیدەی مانگانەت بۆ دەهێنم 750 هەزار بۆ شوقەیەک
شنیار ئەنوەر ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: نرخی کارەبای پرۆژەی روناکی گرانە بۆ دەوڵەندەکان بەڵام لەوەش گرانتر هەیە، هەر لە گوندی ئەڵمانی وەسڵی کارەبای مۆلیدەی مانگانەت بۆ دەهێنم 750 هەزار بۆ شوقەیەک دوو ملیۆن و 750 هەزار بۆ ڤێلاکان و زیاتریش هەیە.
ڕاشیدەگەیەنێت: ئێمە لە پەرلەمان یەکێک لە کارەکانمان کارکردن دەبێت بۆ کەمکردنەوەی نرخی کارەبای (24) کاتژمێری کە بەرۆکی هاوڵاتیانی گرت لەگەڵ زۆر بابەتی تر.
ئاماژە بەوەشدەکات، پرسیارەکە ئەوەیە، شاسوار خەمی خەڵکیەتی یان گیرفانی خۆی کە بەهۆی پرۆژەی روناکییەوە مۆلیدەکانی گوندی ئەڵمانی لێدەسەننەوە کە 15 ساڵە دوکەڵی رەش دەکات بە قورگی ئەو خەلکەدا و کارەبایان بە سێ قات پێ دەفرۆشێت؟
وتیشی: بێ گومان بازرگانی بێ ویژدان هەمیشە دڵی لە گیرفانی دایە.
شنیار ئەنوەر:
شاسوار عەبدولواحید دڵی لەگیرفانیدایە
شنیار ئەنوەر ئاماژەی بەوەکردووە، لە گوندی ئەڵمانی وەسڵی کارەبای مۆلیدەی مانگانەت بۆ دەهێنم 750 هەزار بۆ شوقەیەک دوو ملیۆن و 750 هەزار بۆ ڤێلاکان و زیاتریش هەیە.

No Comment! Be the first one.