چاویارنیوز _ شەوی رابردوو لەقەزای شارەزور تەقە لەماڵی سەروەت حەمە شەمێرانی کادری دیاری پارتی لە حەوزەی شارەزوور کرا، سەرەڕای ئەوەی زیانێکی زۆر بەر ماڵەکەی کەوتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
سەروەت شەمێرانی کەسایەتییەکی ناسراوی و کادرێکی باڵای پارتییە لەسنوری هەڵەبجە و شارەزور، پێشتر کارگێری لقی ١٢ بوەو کوڕی یەکێک لە فەرماندە شەهیدەکانی پارتییە، لەبارەی هێرشەکەوە لە تۆڕی کۆمڵایەتی نوسیویەتی، “ئەمشەو چەند کەسێکی ترسنۆک و سەر بەلایەنێکی سیاسی تەقەیان لەماڵەوەمان کرد، سوپاس بۆخوای گەورە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، جگە ئەوەی زیانی زۆر بەر ماڵەوە کەوت”.
تەقە لەماڵی کادرێکی پارتی کرا
لە حەوزەی شارەزوور تەقە لە ماڵی کادرێکی پارتی کرا، خۆیشی دەڵێت : کەسەکان سەربە لایەنێکی سیاسیی دیاریکراوە.

No Comment! Be the first one.