چاویارنیوز – مامۆستایەکی زانکۆ ڕایدەگەیەنێت: تورکیا دەیەوێت کارتی ئاو بەرامبەر عێراق بەکاربهێنێت بۆ سوودوەرگرتن لە سەرچاوەکانی تری وزەی عێراق.
د.سەردار عەزیز مامۆستای زانکۆ لە وڵاتی ئیتاڵیا لە وتووێژی لەگەڵ چاویارنیوز، ڕایگەیاند: پەیوەندی عێراق و تورکیا گۆڕانکاری بەسەردا دێت، ئەوەش هەم لە دەرئەنجامی لاوازی هەندێک وڵاتی ناوچەکەیە، هەم لە بەهێزی خودی تورکیایە، هەم دەرئەنجامی ئەو گۆڕانکارییانەیە لە سوریا ڕوویانداوە.
وتیشی: لەبارەی بوونی بۆڕی نەوتی عێراق لەخاکی تورکیادا، وابیردەکاتەوە بۆرییەکە لەقازانجی عێراقە نەک تورکیا، چونکە لە دووساڵی ڕابردوودا عێراق ئەو بۆرییەی بەکارنەهێناوە و تورکیا هیچ سوودمەند نەبووە لێی، وە تورکیا هەستدەکات گواستنەوە بە بۆری هەرزانە و ئەو گرێبەستەی پێشتر کراوە پێویستی بە پێداچوونەوەیە.
ڕاشیگەیاند: تورکیا دەیەوێت زیاتر سوودمەندبێت لە عێراق، لە بوارەکانی تری وزە و هەروەها بەکارهێنانی کارتی ئاو و ئاسایش و هەموو ئەمانە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ تێکەڵ بکات.
باسی لەوەشکرد، هەموو ئەو دۆخەی هاتۆتە پێشەوە وادەکات، تورکیا واخۆی دەبینێت کە کارتی زیاتری لەدەستدایە، عێراقیش پێویستی بە تورکیایە لە بواری ئاوداو ناتوانێت فەرامۆشی بکات.
د.سەردار عەزیز بۆ چاویارنیوز:
تورکیا کارتی ئاو دژی عێراق بەکاردەهێنێت
لەبارەی بوونی بۆڕی نەوتی عێراق لەخاکی تورکیادا، وابیردەکاتەوە بۆرییەکە لەقازانجی عێراقە نەک تورکیا، چونکە لە دووساڵی ڕابردوودا عێراق ئەو بۆرییەی بەکارنەهێناوە.

No Comment! Be the first one.