چاویارنیوز _ شارەزایەکی یاسایی ڕایدەگەیەنێت: زۆربەی حزب و سەرکردەکان، ترساندن وەک کۆنترۆڵی ئیرادەی تاک بەکاردێنن.
تاریق جەوهەر سارەزای یاسایی و ڕاوێژکار لەپەرلەمانی کوردستان وتی: جێگەی داخە کە دەبینین توێژە گەورەکانی کۆمەڵگە بوونەتە ئامرازێک بە دەستی ئەو کەسانەوە کە شارەزان لە هونەری وروژاندن و ئاڕاستەکردنی هەستەکان، بەداخەوە لەم زەمەنەدا بەتایبەتی لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا، زۆربەی حزب و سەرکردەکان لە عیراق و ناوچەکە، ترساندن و ناسنامە و سەربەخۆیی وەک چەکی کۆنتڕۆڵکردنی ئیرادەی تاکەکان بەکاردەهێن بەتایبەتی لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا.
وتیشی، ئەوان بە ناوی پاراستنی «بەرژەوەندیی باڵا» یان «سەقامگیریی» وڵات، دەرگای پرسیارکردن و ڕەخنەی و ڕای جیاواز بەڕووی تاکەکاندا دادەخرێن، زۆرجار لەلایەن بەشێک لە دەستەبژێری فەرمانڕەوا بە ئاسانی ئەوانەی رایان جیاوازە و رەخنەدەگرن وەک نەیار یان لایەنگریکردن بۆ دوژمن تاوانبار دەکرێن.
ئاماژە بەوەشدەکات، هەموو ئەمانە وامان لێدەکەن بپرسین: ئایا بەڕاستی ئێمە لە کۆمەڵگەیەکی ئازاد و زیندوو و دیموکراتدا دەژین؟ یان وەک چیرۆکی مێگەلە مەڕەکەی پانورگ بێ بیرکردنەوە بەرەو دەریا دەڕۆین؟ کە کۆمەڵگە شاری گوێڕایەڵی کوێرانە بوو، ئەرکی دەستەبژێری سیاسی، ئاینی، رۆشنبیر، میدیاکار و چالاکوانی چاوکراوە ئەوەیە دەست بەچاویانەوە بگرن؟ یان پێشەوایەتی خەڵک بکەن و مەشخەڵی رۆشنفکری و هۆشیارکردنەوەی تاک و کۆمەڵگە داگیرسێنن!
شارەزایەکی یاسایی:
ئەرکی دەستەبژێر ئەوەیە پێشەوایەتیی خەڵک بکەن
سیاسییەکان بە ناوی پاراستنی «بەرژەوەندیی باڵا» یان «سەقامگیریی» وڵات، دەرگای پرسیارکردن و ڕەخنەی و ڕای جیاواز بەڕووی تاکەکاندا دادەخرێن.

No Comment! Be the first one.