ئەگەر دوێنێ شەو لە خەودا کۆترێکت بینی، دەتوانێت هەم نیشانەیەکی باش بێت و هەم نیشانەیەکی خراپ. بینینی کۆتر لە خەودا هێمای ئاشتی و خۆشەویستی و ئازادی و هەندێکجار تەنانەت هەواڵە و لە کولتوور و بیروباوەڕی جیاوازدا مانای جیاوازی هەیە.
زۆرێک لە وەرگێڕانی خەونی ئیسلامی و ڕۆژئاوایی بینینی کۆتریان بە مژدە، ئاشتی، یان تەنانەت بەدیهێنانی ئاواتێک لێکداوەتەوە.
بێگومان جۆری هەڵسوکەوتی کۆتر لە خەودا، ڕەنگەکەی، ژمارەکەی و تەنانەت ئەو هەستەی کە خەونبینەکە هەیبوو، دەتوانن ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕن لە لێکدانەوەیەکی ورددا.
بینینی کۆتر لە خەودا
لێکدانەوەی خەونی کۆتر دەتوانێت جیاواز بێت. هەندێک جار ئەم باڵندە جوانە هێمای پەیامێکە لە کەسێکەوە کە بیری دەکەیت. هەندێک جار لە دوورەوە هەواڵێکی خۆش دێت. لە هەندێک حاڵەتدا ڕەنگە نیشانەی ئارامی بێت کە بەم زووانە بگەڕێتەوە بۆ ژیانت، بەڵام لە هەندێک خەوندا ڕەنگە کۆترەکە بریندار بێت، ڕەش بێت، یان تەنانەت مردبێت. لەم حاڵەتانەدا لێکدانەوەی خەونەکان دەتوانێت ئاراستەیەکی جیاواز بگرێتەبەر؛ وەکوو جیابوونەوە، یان لەدەستدانی هیوایەک.
بینینی کۆترێکی سپی لە خەودا
کۆتر سپی لە خەودا بەزۆری ئاماژەیە بۆ ئاشتی، ئارامی دەروونی، یان هەواڵێکی خۆش لە کەسێکەوە کە لە ڕووی سۆزدارییەوە پەیوەندیت لەگەڵدا هەیە. ئەم خەونە دەتوانێت هێمای ڕێگایەکی ڕوون بێت بۆ داهاتوو یان چارەسەرکردنی ناکۆکییەک. لە هەندێک لێکدانەوەدا کۆترێکی سپی نیشانەی پاکی نیەتی ئەو کەسانەی دەوروبەرتن.
بینینی کۆتری ڕەش لە خەودا
ئەگەر لە خەودا کۆترێکی ڕەشت ببینیت، لەوانەیە ئاگادارکردنەوەیەک بێت لەبارەی بیرکردنەوەت سەبارەت بە بابەتێک. هەندێک جار ئەم خەونە بە بوونی وزەی نەرێنی یان ناڕەحەتی لە پەیوەندی خێزانی یان کۆمەڵایەتیدا لێکدەدرێتەوە. بێگومان ئەگەری ئەوەش هەیە کە تۆ ناڕەحەتیت بۆ یەکێک لە خزمەکانت دروست کردبێت و خەونەکەت لێکدانەوەیەکیش بێت بۆ ئەم بابەتە.
لێکدانەوەی بینینی خەونی کۆترێکی بریندار یان نەخۆش
بینینی کۆترێکی بریندار یان نەخۆش ئاماژەیە بۆ تێکچوونی پەیوەندی یان دەرفەتێکی لەدەستچوو. لەوانەیە کەسێک لە دەوروبەرت هەبێت کە پێویستی بە یارمەتی یان هاوسۆزی هەبێت. بەشێوەیەکی گشتی لەوانەیە ئەم خەونە نیشانەیەک بێت بۆ ئەوەی کەسێک لە دەوروبەرتدا ئازار دەچێژێت و پێویستە زیاتر گرنگی بە هەستی ئەو کەسە بدەیت یان تەنانەت بە هەستی خۆت.
مانای فڕینی کۆتر لە خەودا
فڕینی کۆتر لە خەودا بەزۆری نیشانەی ئازادییە، ڕزگاربوونە لە خەم و پەژارە، یان هەنگاونان بەرەو قۆناغێکی نوێ لە ژیاندا. ئەم خەونە دەتوانێت نیشانەیەک بێت بۆ گەیشتن بە ئامانجێک یان تەنانەت ڕزگاربوون لە بیرکردنەوەیەکی تێکدەر یان وابەستەیی سۆزداری.
هەروەها بخوێنەوە: بینینی مار لە خەودا
ئەگەر هەست دەکەیت شتێک زۆر مێشکتی بە خۆیەوە مەشغووڵ کردووە، ئەوا ئەم خەونە نیشانەیەکی باشە. وەک فڕینی کۆترەکە خەریکی دوورکەوتنەوەی لە ناڕەحەتی و سەختییەکانت.
لێکدانەوەی بینینی هێلانەیەکی کۆتر لە خەودا
هێلانەی کۆتر دەتوانێت هێمای ماڵ، خێزان، یان هەستکردن بە ئاسایش بێت. ئەگەر هێلانەکە ئارام و تەندروست بێت، ئەوە ئاماژەیە بۆ سەقامگیری لە ژیانی خێزانیدا. ئەگەر هێلانەکە خراپ یان تەنیا بوو، لەوانەیە هێمای هەستکردن بە تەنیایی یان بێدەسەڵاتی و بێکەسی بێت.
لێکدانەوەی خەونی گرتنی کۆتر
گرتنی کۆتر لە خەودا دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ قۆستنەوەی دەرفەتێک یان دروستکردنی پەیوەندییەکی سۆزداری نوێ. ئەگەر لە خەودا هەستت بە ئارامی کرد ئەوە نیشانەیەکی باشە. بەڵام ئەگەر کۆترەکە لە دەستت دەرباز بوو، لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ لەدەستدانی دەرفەتێکی گرنگ.
لێکدانەوەی بینینی کۆترێکی مردوو لە خەودا
بینینی کۆترێکی مردوو لە خەودا بەزۆری لێکدانەوەیەکی ئەرێنی نییە. ئەم خەونە دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ کۆتایی هاتنی پەیوەندییەک، جیابوونەوە، یان لەدەستدانی هیوا.
لێکدانەوەی خۆراکدانن بە کۆتر
خۆراکدانن بە کۆتر نیشانەی گرنگیدان و میهرەبانی و پاڵپشتی کەسانی ترە. ئەم خەونە هەندێک جار نیشانەی خواستی تۆیە بۆ دووبارە دروستکردنەوەی پەیوەندی یان لێبوردن لە کەسێک.
لێکدانەوەی بیستنی دەنگی کۆتر لە خەودا
بیستنی دەنگی کۆتر لەوانەیە پەیامێک بێت لە دڵەوە یان دەنگێکی دەروونی. دەنگی کۆتر هەندێک جار بە پەیوەندی ڕۆحی، دڵتەنگی بۆ خۆشەویستان، یان تەنانەت وەرگرتنی هەواڵ لە کەسێکەوە کە ماوەیەکی زۆرە هیچت لێی نەبیستووە، لێکدەدرێتەوە.
بینینی پۆلێک کۆتر نیشانەی هاوئاهەنگی و هاوڕێیەتی و پەیوەندی کۆمەڵایەتی تەندروستە. ئەگەر کۆترەکان لە حاڵی فڕیندا بوون، ئەم خەونە دەتوانێ هێمای ڕزگاری بەکۆمەڵ یان سەرکەوتن بێت لە پڕۆژەیەکی گروپیدا.
لێکدانەوەی بینینی خەونی جووتێک کۆتر یان لە پرۆسەی جووتبووندا
جووتێک کۆتر لە خەودا زۆرجار هێمایەکت بۆ خۆشەویستی و دڵسۆزی و پەیوەندی سۆزداری. ئەگەر لە خەودا دوو کۆتر بەیەکەوە ببینیت، ئەوە دەتوانێت نیشانەی پەیوەندییەکی قووڵ و بەردەوام بێت. هەندێک سەرچاوە باسیان لەوە کردووە کە ئەم خەونە نیشانەی هاوسەرگیری، ئاشتەوایی، یان پابەندبوونی سۆزدارییە.
لێکدانەوەی خەونی کۆتر لە ڕوانگەی لێکدەرە جیاوازەکانەوە
بە درێژایی مێژوو لێکدانەوەی دیتنی کۆتر لە نێو ڕاڤەکارە گەورەکانی ئیسلامیدا جێگایەکی تایبەتی هەبووە. زۆربەی ئەو لێکدانەوەیانە وەک پەیام، خۆشەویستی، ئازادی، یان بەدیهێنانی ئاواتێک لێکدراوەتەوە. لە خوارەوە ئاماژە بە بۆچوونی گشتی هەندێک لە لێکدەرە بەناوبانگەکان دەکەین سەبارەت بەم خەونە.
لێکدانەوەی خەونێکی کۆتر لە ڕوانگەی “ئیبن سیرین” ـەوە
ئیبن سیرین پێی وایە کۆتر هێمای ژنێکی پاک و خاوێنە، یان هەبوونی هاوڕێیەکی ڕاستەقینە، یان پەیامهێنەرێکە لە دوورەوە. ئەگەر کەسێک لە خەودا بینی کە کۆترێک هاتۆتە ماڵەکەی، لەوانەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا هەواڵێک لە ڕێبوارێک یان هاوڕێیەکی دێرین وەربگرێت.
لێکدانەوەی خەونی کۆتر بە گوتەی خالید بن عەلی
خالید بن عەلی لێکدانەوەی خەونی کۆتری بە نیشانەی خۆشەویستی و پەیوەندی سۆزداری لێکدەداتەوە. لە هەندێک حاڵەتدا کۆتر ئاماژەیە بۆ دڵتەنگی یان ئارەزووی بینینی کەسێک کەوا لە تۆ دوورە.
لێکدانەوەی خەونێکی کۆتر لە ڕوانگەی جابر مەغریبەوە
جابر مەغریبی پێی وایە بینینی کۆتر بە تایبەت ئەگەر بفڕێت، بەڵێنی ئازادی لە خەم و بەدیهێنانی ئامانجێکی گرنگ دەدات.
لێکدانەوەی خەونی کۆتر لە ڕوانگەی یوسفی پێغەمبەر (د.خ)
بە پێی ئەو سەرچاوانەی کە دەگەڕێندرێنەوە یوسفی پێغەمبەر (د.خ)، بینینی کۆتر لە خەودا بە هاتنی هەواڵی گرنگ یان پەیامێک لە غەیبەوە لێکدەدرێتەوە. هەندێک جار ئەم خەونە نیشانەی ئەوەیە کە دوعا و نزاکانت قبووڵ بووە و بە زوویی وەڵام دەدرێنەوە.
No Comment! Be the first one.