چاویارنیوز _ ئەمشەو لەناو بەنزینخانەیەکدا لە هەولێر نزیک ماجدی مۆڵ، لەسەر شەقامی کۆیە، شەڕەتەقە ڕوویدا و سێ کەس کوژراون.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دوو کەس هاتوونەتە بەنزیخانەیەک لەسەر ڕێگەی کۆیە لە هەولێر، دوای ئەوەی ئامادە نەبوون پارەی بەنزین بدەن، لەگەڵ یەکێک لە کارمەندەکانی بەنزینخانەکە بووەتە دەمەقاڵێ و ئەو دوو کەسە هێرشیان کردووەتە سەر کارمەندی بەنزینخانەکە، دواتر ئەو کارمەندە دەچتە ژوورەوە و چەکێک دەهێنێت و دەستدرێژی گوللە لەو دوو کەسە دەکات و کەسێکی دیکەش کە پەیوەندی بە ڕووداوەکەوە نەبووە، بەردەکەوێت و دەکوژرێت.
لەهەولێر سێ کەس کوژران
دوو کەس هاتوونەتە بەنزیخانەیەک لەسەر ڕێگەی کۆیە لە هەولێر، دوای ئەوەی ئامادە نەبوون پارەی بەنزین بدەن، لەگەڵ یەکێک لە کارمەندەکانی بەنزینخانەکە بووەتە دەمەقاڵێیان.

No Comment! Be the first one.