چاویارنیوز – وه‌زیری وزه‌ی سوریا ده‌گاته به‌غداد و كێشه‌ی گه‌وره‌تر بۆ موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست دەبێت
بڕیاره ئەمڕۆ سێشه‌ممه، محه‌مه‌د به‌شیر وه‌زیری وزه‌ی سوریا به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رع بگاته به‌غدا بۆ تاوتوێكردنی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق بۆ به‌نده‌ری بانیاسی سوریا.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی دیمه‌شق و به‌غدا به لێدانێك داده‌نرێت له نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كه پێشتر له ڕێگه‌ی توركیاوه به ئاگاداری حكومه‌تی هه‌رێم هه‌نارده ده‌كرا.
ڕه‌نگه پلانی ئایندهی به‌غدا گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بێت له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری بانیاسه‌وه و وازهێنان له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا، كه هێڵه نه‌وتییه‌كه له كه‌ركوكه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا سه‌ر به‌نده‌ری بانیاس له شاری ته‌رتوسی سوریا له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌راست.
به‌م هه‌نگاوه‌ش نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌میشه له‌ژێر كۆنترۆڵی توركیا ده‌هێنرێته ده‌ره‌وه.
ئامانجی به‌غدا له‌م كاره ئه‌وه‌یه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت فرهرێگا بكات تاوه‌كو له فشاری وڵاتانی دراوسێ به تایبه‌ت توركیا ڕزگاری بێت.
به هه‌موو گریمانه‌یه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێ نه‌وته‌كه‌ی له‌رێی توركیاوه بڕوات نه‌ك سوریا، به‌وه‌ش ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر موچه هێنده‌ی تر قورس ده‌بێت و ده‌چێته تونێلێكی تاریكه‌وه.
له لایه‌كی تر، به‌هۆی شه‌راكه‌تی بازرگانی و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه ئابورییه‌كانی نێوان بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌رعی ده‌سه‌ڵاتداری سوریا ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش ده‌هێنێته پێشه‌وه، كه پێشوه‌خت جۆرێك له رێكه‌وتن له نێوان هه‌ولێر و دیمه‌شق كرابێت له‌م پرسه‌دا.
No Comment! Be the first one.