چاویارنیوز _ وتەبێژی پێشووی تەڤگەری ئازادی ڕایدەگەیەنێت، دواى ئهوهى مۆڵەتی کارکردنمان لێوهرگیرایهوه، هیچ کار و چالاکییەکی سیاسییمان نەماوە.
هەڤاڵ جومعە وتەبێژی پێشووی تەڤگەری ئازادیی لەو بارەیەوە ڕاگەیاند: هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کارکردنی تەڤگەری ئازادیی لەژێر فشاری وڵاتێکی دەرەکی و چەند لایەنێکی ناوخۆیی عێراقیدا بووە.
وتیشی: پارتەکەمان، پەیکەری رێکخراوەیی، ڕێکخستن و چالاکی سیاسی نەماوە، بەهۆی ئەوەی مۆڵەتی کارکردنمان لێوەرگیراوەتەوە.
تەڤگەری ئازادیی، یان تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستانه، ناوی تەواوی ئەو پارتەیە، پارتێكى سیاسیی بوو کە لە ساڵی 2014 دامهزرا و به ڕێكخراوى باشوری كوردستانى پارتى كرێكارانى كوردستان (پهكهكه) دهزانرا، له رۆژی 1ـى ئابی 2024 لهلایهن دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراقهوه، پارتهكه ههڵوهشێنرایهوه
پارتێکی کوردی هەموو چالاکییەکانی ڕاگرتووە
وتەبێژی پارتی تەڤگەری ئازادی ڕایگەیاند: حزبەکەمان لە ئێستادا پەیکەری رێکخراوەیی، ڕێکخستن و چالاکی سیاسی نەماوە، بەهۆی ئەوەی مۆڵەتی کارکردنمان لێوەرگیراوەتەوە.

No Comment! Be the first one.