چاویارنیوز _ سەرەڕای ئەوەی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە ڕەتیکردەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی ئەمریکای کردبێت، بەڵام زانیارییەکان ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە مەسرور بارزانی سەردانی ئەمریکای کردووەو میدیای پارتی شکستیهێناوە لە شاردنەوەی ئەو سەردانە.
هەر بە پێی ئەو زانیارییانە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی دوو پرۆژە چووەتە ئەمریکا، لەلایەک هەندێک ڕێکاری نوێکردنەوەی بەڵگەنامەی نیشتەجێبوونی خانەوادەکەیەتی لە ئەمریکا، لەلایەکی تریشەوە بەرپرسانی پارتی لۆبی ئەوەیان کردووە کە مەسرور بارزانی دێدارێک لەگەڵ ترەمپ ئەنجام بدات، بەڵام هەوڵی دیدارەکە شکستیهێناوە، بۆیە وا باس دەکرێت کە بارزانی نەچووەتە ئەمریکا.
ئەو کەسەی وایکرد دیدارەکەی بارزانی لەگەڵ ترەمپ شکست بهێنێت، ناوی (ئینتیفاز قەنبەر)ە و هەڵسوڕێنەری ئەو لۆبییە بووە و پارتی پارەیەکی ئێجگار زۆری بۆ سەرفکردووە، بەڵام ئەو نەیتوانی ئامانجی سەردانەکەی مەسرور بارزانی بەدەستبهێنێت.
زانیارییەکان باس لە ڕێگەی دووەم دەکەن کە پارتی ویستوویەتی لە ڕێگەی مەسعەد بۆلس خەزووری تیڤانی کچە بچوکی ترەمپ و ملیۆنێری بەڕەگەز لوبنانییەوە کە راوێژکاری باڵای کاروباری عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ترەمپە، ئەو دیدارە سەربگرێت، بەڵام ئەویش شکستیهێناوە.
ئەوەی ماوەتەوە، مەسروربارزانی لە سەردانەکەیدا توانیویەتی تەنها دیداری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بکات.
بۆچی پارتی سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا دەشارێتەوە
زانیارییەکان ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە مەسرور بارزانی سەردانی ئەمریکای کردووەو بەڵام بەهۆی شکستی سەردانەکەیەوە، میدیای پارتی دەیانەوێت ئەو شکستە بشارنەوە.

No Comment! Be the first one.