چاویارنیوز _ سەرۆکی کۆمەڵەی کەمئەندامانی کوردستان بە وەزارەتی دارەیی هەرێم دەڵێت: ئەمە حاڵی وەزارەتی داراییە بۆیە تەیف سامی متمانەتان پێناکات.
سامان حسێن سەرۆکی کۆمەڵەی کەمئەندامانی کوردستان نوسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی بڵاوکردووەتەوە و رایدەگەیەنێت: پێش جەژنی قوربان نوسراومان ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێم کرد بۆ ئەوەی موووچەی کەمئەندامان پێش جەژن بدرێت، وەزارەتی دارایش دوای نزیکەی چوار مانگ وەڵامیان داوینەتەوە و دەڵێن ناتوانین مووچەتان بدەینێ.
ڕاشیگەیاندووە، ئەمەش حاڵی وەزارەتی داراییە هەر بۆیە تەیف سامی متمانەتان پێناکات کە جانتاکەی خۆیتان پێهەڵبگرێت، ئەگەر ئەو داوایەمان لە تەیف سامی بکردایە بە دڵنیاییەوە بۆی جێبەجێ دەکردین.
سامان حسێن:
حکومەت ناتوانێت مووچەی کەمئەندامان بدات
سامان حسێن رایدەگەیەنێت: پێش جەژنی قوربان نوسراومان ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێم کرد بۆ ئەوەی موووچەی کەمئەندامان پێش جەژن بدرێت، وەزارەتی دارایی دوای نزیکەی چوار مانگ وەڵامیان داوینەتەوە.

No Comment! Be the first one.