چاویارنیوز _ بەرهەم لەتیف ڕۆژنامەنووسی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان، دەڵێت: هەفتەی رابردوو شاسوار عەبدولواحید سەردانی تورکیای کردووە، نازانم لە تورکیا هیچ دیداری فەرمیی هەبووە یاخود نا، بەڵام سەردانەکەی هاوکات بووە لەگەڵ سەردانی سەڵاحەدین بەهادینی ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامییش بۆ ئەنقەرە.
دەڵێت: سێ ڕۆژ لەمەوبەر شاسوار عەبدولواحید لە تورکیا گەڕاوەتەوە، لەو سەروبەندەدا ژمارەیەک سکاڵای چەند ساڵی ڕابردووی لە دادگای سلێمانی لەسەر هەڵدراوەتەوە، بەپێی زانیارییەکان یەکێک لە سکاڵاکانیش، دۆسیەکەی شادی نەوزادە. کە دادگا لە غیابی شاسواردا دۆسیەکەی یەکلاکردووەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، شاسوار عەبدولواحید خۆی پێشتر ئاگاداربووە کە دەستگیردەکرێ، بۆیە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و باسی لەوەکرد کە تا پێنجشەممە مۆڵەت بە حکومەت دەدەن بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا و بەپێچەوانەوە خۆپیشاندان ڕێکدەخەن، ئەمەشی وەک ئامادەکارییەک بووە، تا ئەگەر گیرا، وای نیشان بدات لەسەر خۆپیشاندان گیراوە..
ڕۆژنامەنووسێک ئاشکرای کرد:
دوای گەڕانەوەی لە تورکیا شاسوار عەبدولواحید دەستگیرکرا
ڕۆژنامەنووسێک ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژ لەمەوبەر شاسوار عەبدولواحید لە تورکیا گەڕاوەتەوە، لەو سەروبەندەدا ژمارەیەک سکاڵای چەند ساڵی ڕابردووی لە دادگای سلێمانی لەسەر هەڵدراوەتەوە

No Comment! Be the first one.