چاویارنیوز _ بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەی کە بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم بەرەو دۆخی پێش هێرشە درۆنییەکان دەچێت، بەڵام تا ئێستا هەرێم هیچ بڕە نەوتێكی ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ نەكردووە، لەگەڵ ئەوەشدا هەرێم داوای گەرەنتی ناردنی پارەی كردووە لە بەرامبەر ڕادەستكردنی نەوت.
بەپێی زانیارییەکان، هەرێمی كوردستان لە ئێستادا لە توانایدا هەیە زیاد لە 200 بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەرهەمبهێنێت و ئەگەر بڕی پێویستیش بۆ بەركاربردنی ناوخۆیی هەڵبگرێتەوە، ئەوا دەتوانێت 150 هەزار بەرمیلی ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات.
لای خۆیەوە، حكومەتی عێراق چەندین جار ئەوەیان دووپاتكردووەتەوە كە ئامادەن ئەو بڕە نەوتە وەربگرن كە ئێستا بەرهەمدەهێندرێت، بەڵام لەبەرامبەردا وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم ئامادە نییە هیچ بڕە نەوتێك ڕادەست بكات، ئەوەش پەیوەندی بە كۆی ئەو ڕێككەوتنەوە هەیە كە لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە لەسەر دۆسێی نەوت و داهاتی نانەوتی لەبەرامبەر ناردنی مووچە.
هاوکات، حكومەتی هەرێم داوای گەرەنتی كردووە كە ئەو بڕە نەوتەی ئێستا لەبەردەستە ئەگەر ڕادەستی بكات دەبێت عێراقیش مووچەی فەرمانبەران بنێرێت و داهاتی نانەوتی نەكات بە گرفت، عێراق تا ئێستا وەڵامی ئەو داواكارییەی هەرێمی نەداوەتەوە و جەختیان لەسەر ئەوە كردووەتەوە هەردوو بابەتی ڕادەستكردنی نەوت و داهاتی نانەوتی یەك پاكێجن و ناتوانن لێكیان جیابكەنەوە.
هەرێم داوای زەمانەتی مووچە لە بەغدا دەکات
بەپێی دواین زانیارییەکان، هەرێمی كوردستان لە ئێستادا لە توانایدا هەیە زیاد لە 200 بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەرهەمبهێنێت و 150 هەزار بەرمیلی ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات.

No Comment! Be the first one.