چاویارنیوز _ پسپۆڕێكی ئابووریی عێراقی باسی چۆنیەتی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا دەکات و وەک حەبی ڤالیۆم و دەرزی سڕكەڕی ناوی دەهێنێت، دەڵێت: بەبێ دانوستان لەگەڵ كۆمپانیا بیانیەكان، ناكرێت هەرێم و بەغداد بگەنە رێككەوتن.
نەبیل مەرسومی پسپۆڕی ئابووریی عێراقی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی “العهد” ڕایگەیاند: ئەو نەوتەی لەهەرێم هەیە بە فیعلی نەوتی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو كۆمپانیا بیانیەكان خاوەنی نەوتەکەن، كە گرێبەستی هاوبەشی و بەشكردنی بەرهەمهێنانیان هەیە.
وتوویەتی: کۆمپانیا بیانییەکان پارەیان خەرجكردووەو وەبەرهێنانیان لەڕێی (57) گرێبەستەوە كردووە بۆ شوێنە پشكنراوەكان و كێڵگەكانی نەوت، ئەوان بەرهەمهێنان و تێچوو و هەناردەكردن دیاریدەكەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، كاتێك بەرهەمهێنان دەگاتە ئەو قۆناغەی كە پێی دەوترێت بەرهەمهێنانی بازرگانی، ئەو كۆمپانیا بیانیانە (40%) بەهای داهاتەكان دەبەن لەوەی پێیدەوترێت تێچوی نەوت، لەگەڵ (20بۆ 30) لەسەدی لە قازانجی نەوت.
هەرێم خاوەنی نەوتی خۆی نییە
نەبیل مەرسومی پسپۆڕی ئابووریی عێراقی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "العهد" ڕایگەیاند: ئەو نەوتەی لەهەرێم هەیە بە فیعلی نەوتی هەرێمی کوردستان نییە.

No Comment! Be the first one.